شاندێكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌ن و دامه‌زراوه ڕه‌سمییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام دا
شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوون له ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن، سعوود مستۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان.
له‌و سه‌ردانه‌دا، شانده‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له تۆماس ئێرندل (CDU/CSU)، ئەندامی پەرلەمان، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە، فابیان فونکە (SPD)، ئەندامی پەرلەمان و ئەندامی لیژنەی مرۆڤ ماف و یارمەتی مرۆیی، مارکوس گروبێل (CDU/CSU)، ئەندامی پەرلەمان و ئەندامی لیژنەی بەرگری، کۆمیساری حکومەتی فیدراڵی بۆ ئازادی ئایینی جیهانی ، پیتەر هاید (FDP)، ئەندامی پەرلەمان، وتەبێژی لیژنەی مافی مرۆڤ و یارمەتی مرۆیی، ڤۆڵکمار کلاین (CD/CSU)، ئەندامی پەرلەمان، وتەبێژی لیژنەی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری، ماکس لاکس (Bündnis 90/Die Grünen)، ئەندامی پەرلەمان، وتەبێژی لیژنەی مافی مرۆڤ و هاوکاری مرۆیی، ئەندامی تەواوی لیژنەی کاروباری دەرەوە، مایکل مۆلەر (SPD)، ئەندامی پەرلەمان، ئەندامی تەواوی لیژنەی دەرەوه، سەرۆکی شارەوانی بەرلین (خانەنشین)، کێرستین سپریستەرباخ، کارمەندی کۆمیساری حکومەتی فیدراڵی بۆ گەشەپێدانی جیهانی كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.
له‌و باره‌یه‌وه ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، توانیمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارته جیاوازه‌كانی ئه‌ڵمانیا كۆببینه‌وه. وتیشی: له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارتی سەوز، پارتی سۆسیال دیموکرات، پارتی دیموکراتی مەسیحی، و پارتی لیبراڵ گفتوگۆمان كردووه.
ڕوونیشیكرده‌وه، سه‌ردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیایان کردووه و لەگەڵ بەرپرسان لە دیسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەته‌وە وهه‌روه‌ها سەردانی وەزارەتی هاوکاری ئابووری و گەشەپێدانی ئه‌ڵمانیایان كردووه و لەگەڵ بەرپرسانی پڕۆژەکانی عێراق و سەرۆکی ستافی کۆمیسیاری ئازادی ئایینی کۆبوونه‌ته‌وه.