هێڵهكانی ئینتهرنێت لە هەرێمی كوردستان ڕادەگیرێت
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەژێر چاودێریی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە، بە مەبەستی ڕێگریكردن لە دیاردەی (گزی) یاخود ( غش ) كردن لەكاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەكانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت لە ٢٧ی ئەم مانگەوە لە كاتژمێر٦:٣٠ خولهك تاوەكو ١٠:٣٠ ی بەیانی سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كوردستان ڕادەگرێت بەهۆی ئەوەی لە كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی پاڵپشتی سەرەكی بۆ ئەنجامدانی غەشكردن هێڵەكانی ئینتەرنێتە، بۆیە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕێگریكردن لەدیاردەكە، ئەم هەنگاوە ساڵانە بە هەماهەنگی لایەنەكانی پەیوەندیدار لە حكومەت و كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئەنجام دەدرێت .