Skip to the content

وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌ياندن بڕیارێک لەبارەی کەناڵەکانی (بین سپۆرت) ده‌رده‌كات

بەمەبەستی ڕاگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێمۆڵەت، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڕیارێک دەردەکات.

لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتيی گشتيی پۆستە و گەیاندن، لە ڕێکەوتی (١٧-١١-٢٠٢٥ ) بە نووسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە بە ڕاگرتنی پەخشی کەناڵەکانی (بین سپۆرت)، کە لە ڕێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆییەکان بە نایاسایی بە شێوازی(IPTV) پەخش دەکرێن.

بەمەش بۆ ڕێگرتن لەو سەرپێچیيە نایاساییە و پارێزگاریکردن لە مافی پەخش و بڵاوکردنەوە، وەزارەتى گواستنه‌وه‌ و گه‌ياندن ڕێگرى دەکات و پێویستە لە ماوەی یەک مانگدا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاريی ئینتەرنێت ڕایانبگرن.

هەر کەناڵێک بیەوێت لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی (BEIN SPORTS) بکات پێویستە لە ڕێگه‌ی بریکاری فەرميی ئەو دەزگایە بێت لەبەر پاراستنی مافی خاوەندارێتيی فیکری و یاسایی، بەپێی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.