بڵاوکراوەکان
رێنماییەکان
پێشكه‌شكردنی داوای كردنه‌وه‌ی لقی كۆمپانیا بۆ تۆماركاری كۆمپانیا له گه‌ڵ ئه‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه
١. بروانامه‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیا ده‌رچوو وتۆماركراو له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار له ووڵاتی دایك راستێنرابێت له بالوێزخانه‌ی عێراقی ئه‌و ووڵاته.
٢. ویَنهیهك له گریَبهستی دامه‌زراندنی كۆمپانیا یان هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك یه‌كسان بیت به‌و ,وه له لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار له وولاَتی دایك واژوو كرابیَت له لایه‌ن دامهزریَنهرانی كۆمپانیا یان بریكاری یاساییه‌كانیان و ریَك خرابیَت پشت به احكامی یاسایی كۆمپانیاكان له وولاَتی دایك راستیَنرابیَت له بالویَزخانهی عێراقی ئه‌و وولاَته.
٣. نامه‌یه‌ك به شیَوهیهكی فه‌رمی زانیاری له سه‌ر كۆمپانیا داریَژرابیَت و واژوو كرابیَت له لایه‌ن كه‌سی به‌رپرس له كۆمپانیا یان بهریَوهبهری كۆمپانیا راستیَنرابیَت له بالویَزخانهی عێراقی ئه‌و وولاَته به‌رپرسیه‌تی لایه‌نی یاسایی و داریی ئه‌م لقه ههڵبگریَت و ده‌ستنیشانی بهریَوهبهری سه‌رپه‌رشتیار و بریكاری خزمه‌ت گوزاری یاسایی ئه‌م لقه بكات له ههریَمی كوردستان و ده‌ستنیشان كردنی كارمه‌ندی ریَپیَدراو بۆ تۆماركردنی لقی كۆمپانیا وه دهبیَت هه‌ر یه‌ك له‌م سیانه نیشتهجهی ههریَمی كوردستان بن.
٤. ژمیَریاری دارایی كۆمپانیا بۆ دوایین ساڵ و راستیَنرابیَت له بالویَزخانهی عراقی ئه‌و وولاَته.
٥. دهبیَت به‌ڵگه‌نامه‌كان وهرگیَردرابن بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و له‌هه‌مان وولاتی دایك راستیَنرابیَت له بالویَزخانهی عراقی ئه‌و وولاَته.
٦. پسووله‌یه‌ك به بری (٢٩٠٠٠٠) دوو سه‌د و نه‌وه‌ت هه‌زار دینار بۆ كردنه‌وه‌ی لقی كۆمپانیا.
٧. گریَبهستی كریَی شویَنی كۆمپانیا راستیَنراو .
٨. هه‌ڵسان به پشكنینی شویَنی كۆمپانیا له لایه‌نی ده‌سته‌ی پشكنین. پیَشكهش كردنی داوای پشكنینی كۆمپانیا.
٩. ره‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی پیَویستیان به ره‌زامه‌ندی بیَت وه‌ك له به‌ندی (١٨) یاسای كۆمپانیاكان هاتووه.
١٠. پشتگیری له سه‌ندیكای پاریَزهران له گه‌ڵ گریَبهستی كار راستیَنراو.
١١. پشتگیری له سه‌ندیكای ژمیَریاران له گه‌ڵ گریَبهستی كار راستیَنراو.
١٢. پشتگیری له سه‌ندیگای ئه‌ندازیاران له گه‌ڵ گریَبهستی كار راستیَنراو.(ئه‌گه‌ر كۆمپانیاى بهلیَندهرایهتیو بیناسازی بوو).
١٣. پر كردنه‌وه‌ی فۆرمی تایبه‌ت بۆ ده‌ست بۆ تۆماركردنی لقی كۆمپانیا .ئه‌م فۆرمه له لایه‌ن كارمه‌ندی به‌رپرس وه‌رده‌گریت.
١٤. پیَشكهش كردنی پاسپۆرتی بهریَوهبهری سه‌رپه‌رشتیاری لقی كۆمپانیا و كه‌سی ریَپیَدراو به تۆماركردن ئه‌گه‌ر بیانی بوون و ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی ئه‌گه‌ر عراقی بوون.
١٥. ته‌واو كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی داواكراو و دانانی بۆ ناو فایلی تایبه‌ت و پیَشكهش كردنی به كارمه‌ندی به‌رپرس.
١- پیَشكهش كردنی بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه بۆ بهریَوهبهرایهتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكه
٢- پیَویسته ره‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار تایبه‌ت به كۆمپانیاكه وهربگریَت ئه‌گه‌ر پیَویستی كرد .
٣- هیَنانی پاكانه‌ی كۆمپانیا له لایه‌ن بهریَوهبهرایهتی باجی ده‌رامه‌ت بهێنی.
٤- ده‌ركردنی بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمپانیا له‌لایه‌ن بهریَوهبهرایهتیه گشتیهكهمانهوه به‌دامه‌زراندنی ههڵوهشیَنهریَك بۆ ماوه‌ی ١٠ رۆژ له‌به‌رواری وه‌رگرتنه‌وه‌ی بریاره‌كه .
٥- له‌سه‌ر ههڵوهشیَنهر پیَویسته راپۆرتی كۆتای ژمیَریاری كۆتای له‌گه‌ڵ راپۆرتی چاودیَری ژمیَریاری ئاماده‌بكات , پیَویسته ده‌سته‌ی گشتی گفتوگۆ و راستاندن بكات به كۆنووسیَكی كۆبوونه‌وه‌ش بریاره‌كانی خۆیان ره‌وانه‌ی بهریَوهبهرایهتیه گشتیه‌كه‌مان بكات له‌گه‌ڵ هاوپیَچ (راپۆرتی كۆتای (ژمیَریاری كۆتای) له‌گه‌ڵ راپۆرتی چاودیَری ژمیَریاری) .
٦- لابردنی ناوی كۆمپانیاكه له‌تۆماری كۆمپانیاكان (دوای ٥ ساڵ ) دهبیَت.
ئهوگۆرانكاریانهی كه له‌سه‌ر كۆمپانیا خۆمالیهكان دهكریَت:
١- هه‌ر گۆرانكاریه‌ك له‌كۆمپانیا (ناوی كۆمپانیا, چالاكی كۆمپانیا ،سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا‌و هاوبه‌شانی كۆمپانیا جۆرى كۆمپانیا و گۆرینى به‌ریوه‌به‌رى كۆمپانیا و پاریَزهر و ژمیَریارو ئه‌ندازیارو شویَنى كۆمپانیا) پیَویسته بهكۆنووسی كۆبوونه‌وه بیَت به واژووى سه‌رجه‌م هاوبه‌شانى كۆمپانیا بهداوایهك پیَشكهش بهبهریَوهبهرایهتی كۆمپانیاكان بكات .
٢- ئه‌گه‌ر :-
أ- دواى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ناویَكى نوىَ له ژوورى بازرگانى و هیَنانى نوسراویَكى فه‌رمى بهریَوهبهرایهتی كۆمپانیاكان ووردبینی دۆسیه‌ی كۆمپانیاكه ده‌كات, بهریَوهبهری گشتی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گۆرانكاریه‌كه بهفهرمانیَكی گارگیَری جیَ بهجیَ ده‌كات .
ب- گۆران له‌چالاكی كۆمپانیاكان : پاش ووردبینی كردنی دۆسیه‌ی كۆمپانیاكه بهریَوهبهری گشتی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گۆرانكاریه‌كه بهفهرمانیَكی گارگیَری جیَ بهجیَ ده‌كات .
ج- گۆران لهسهرمایهی كۆمپانیا: دوای هیَنانی پشتگیری بانك به‌و بره سه‌رمایه‌ی كه گۆرانكاری لیَ ئه‌نجام داوه,پاش ووردبینی كردنی دۆسیه‌ی كۆمپانیاكه بهریَوهبهری گشتی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گۆرانكاریه‌كه بهفهرمانیَكی گارگیَری جیَ بهجیَ ده‌كات .
د- گۆران له جۆرى كۆمپانیا داواكاریه‌ك به هاوپیَچى كۆنووسى كۆبوونه‌وه پیشكه‌ش به به‌ریوه‌به‌رایه‌تى كۆمپانیاكان دهكریَت،پاش ووردبینی كردنی دۆسیه‌ی كۆمپانیاكه بهریَوهبهری گشتی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گۆرانكاریه‌كه بهفهرمانیَكی گارگیَری جیَ بهجیَ ده‌كات .
ه- گۆران له پشكدارانی كۆمپانیاكان ,پیَویسته ئه‌نجوومه‌نی گریَبهست لهنیَوان كریار و فرۆشیار بكریَت له‌گه‌ڵ دیاری كردنی نویَنهری كۆمپانیا (مندوب) و هیَنانی ناسنامه‌ی شارستانی , ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی , بریكارنامه‌ی فرۆشیار , بریكارنامه‌ی كریار بۆ كهسیَكی تر یان به‌ئاماده‌بوونی خۆیان ئقرار بده‌ن له‌به‌رده بهریَوهبهرى كۆمپانیاكان و پاش ووردبینی كردنی دۆسیه‌ی كۆمپانیاكه بهریَوهبهری كۆمپانیاكان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گۆرانكاریه‌كه بهفهرمانیَكی گارگیَری جیَ بهجیَ ده‌كات .
و- گۆران له پاریَزهر و ژمیَریار و ئه‌ندازیار و به‌ریوه‌به‌ر و شویَنى كۆمپانیا: داواكاریه‌ك پیشكه‌ش به به‌ریوه‌به‌رایه‌تى كۆمپانیاكان دهكریَت به هاوپیَچى كۆنووسى كۆبوونه‌وه ، دواى وردبینى كردنى دۆسیه‌ى كۆمپانیا له هۆبه‌ى كۆمپانیا خۆمالیهكان به‌ریوه‌به‌رى كۆمپانیاكان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر گۆرانكاریه‌كه به فهرمانیَكى كارگیَرى جىَ بهجىَ ده‌كات.
یه‌كه‌م : پیَشكهش كردنی داوا بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیا بۆ تۆماركاری كۆمپانیا وه‌ك له به‌ندی (١٧) ی یاسای كۆمپانیاكان هاتووه داواكاریه‌كه له‌مانه‌ی خواره‌وه پیَكدیَت:
- ناوی كۆمپانیا.
- جۆری كۆمپانیا.
- چالاَكی كۆمپانیا.
- تلفۆن و ناو نیشانی كۆمپانیا.
- سه‌رمایه‌ی كۆمپانیاكه.
- ناو و واژووی پیَشكهش كاری داوا.
ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كه هاوپیَچ دهكریَت وه‌ك له به‌ندی (١٧) ی یاسای كۆمپانیاكاندا هاتووه
١- گریَبهستی دامه‌زراندنی كۆمپانیا یان (به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیا بۆ كۆمپانیای تاك یان یه‌ك دامهزریَنهروهك له به‌ندی (١٤) یاسای كۆمپانیاكان هاتووه .
دهبیَت گریَبهستی دامه‌زراندنی كۆمپانیا له‌م برِگانه پیَك بیَت وه‌ك له به‌ندی (١٣) یاسای كۆمپانیاكان هاتووه .
- ناوی كۆمپانیا و جۆری.
- ناونیشان و ته‌له‌فۆنی كۆمپانیا له ههریَمی كوردستان.
- هۆی دامه‌زراندنی كۆمپانیا كه دروست بیَت له گه‌ل ناو و چالاكی ده‌ست به سه‌رگیراو له ژووری بازرگانی.
- سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا دابه‌شكرا بیَت له سه‌ر هاوپشكه‌كانی و دیاری كردنی نرخی اسمی بۆ هه‌ر هاوپشكیَك به یه‌ك دینار.
- ناوی هاوبه‌شه‌كان و ره‌گه‌زنامه‌كانیان و پیشه‌كانیان و شویَنی نیشینگه‌ی به‌رده‌وامیان ژماره‌ی هه‌ر هاوپشكیَك و به‌شه‌كه‌ی. دهبیَت گریَبهستی دامه‌زراندن له لایه‌ن پاریَزهر ئاماده كرابیَت و دهبیَت ناو و واژوو تیابیَت.
- له‌گه‌ڵ گریَبهستی دامه‌زراندنی كۆمپانیا پاریَزهر وه‌كاله‌تی تایبه‌ت له گه‌ڵ هه‌ر هاوبهشیَك ئاماده ده‌كات. تیبینى/ پیویسته گریَبهستى دامه‌زراندن له هۆبه‌ى یاسایى په‌سه‌ند بكریَت.
٢. ده‌ست به سه‌رداگرتنی ناوی بازرگانی (پشتگیری ژووری بازرگانی).
٣. پشتگیری بانك كه تیایدا ئاماژه به سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا ده‌كات وه‌ك له به‌ندی (٢٨) یاسای كۆمپانیاكان هاتووه وه سه‌رمایه‌كه به دیناری عێراقی بیَت وه‌ك له به‌ندی (٢٦) یاسای كۆمپانیاكاندا هاتووه.
٤. گریَبهستی كریَ ی شویَنی كۆمپانیا به راستیَنراوی ,(پشكنینی شویَنی كۆمپانیا كه له‌لایه‌ن لیَژنهی تایبه‌ت له بهریَوهبهرایهتی كۆمپانیاكان) .
٥. ره‌زامه‌ندی لایه‌نی پهیوندار بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه پیَویستی به ره‌زامه‌ندی هه‌یه.
٦. پسووله به پىَ ى برى سه‌رمایه‌ى كۆمپانیا دهبردریت بۆدامه‌زراندنی كۆمپانیا.
٧. پركردنه‌وه‌ی دوو فۆرم بۆ ده‌ست به سه‌ر داگرتنى ناوى كۆمپانیا‌و و تۆماركردنى كۆمپانیا كه له لایه‌ن فه‌رمانبه‌ری به‌رپرس ده‌ست دهكهویَت.
٨. ناسنامه و ره‌گه‌زنامه‌ی هاوبه‌شه‌كان (ئه‌گه‌ر هاوبه‌شه‌كان بیانی بن ده‌بیت جوازى هه‌بیت و ئه‌گه‌ر هاوبهشیكى بیانى به‌ریوه‌به‌رى كۆمپانیا بیت ده‌بیت مۆله‌تى به‌ریوه‌به‌رایه‌تى نیشتهجىَ بوونى هه‌ریمى كوردستانى هه‌بیت)
٩. دواى ئاماده‌كردنى ئه‌م پیداویستیانهى سه‌ره‌وه داواكار داواكاریه‌ك به هاوپیچى به‌لگه‌نامه‌كان ئاراسته‌ى یه‌كیك له به‌ریوه‌به‌رایه‌تى كۆمپانیاكانى (هه‌ولیر ،سلیمانى ، دهۆك ) ده‌كات بۆ تۆماركرددنى كۆمپانیاكه‌ى
دووه‌م: دوای ته‌واو بوونی به‌ڵگه‌نامه‌كانی برگه‌ی (یه‌كه‌م) بروانامه‌ی كۆمپانیا دهردهچیَت دوای ده‌رچوونی بریاری ره‌زامه‌ندی دامه‌زراندن وه دهبیَته به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیا و دروست بوونی كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی وه‌ك له به‌ندی (١٩) ی یاسای كۆمپانیاكان هاتووه ، دوای ده‌رچوونی بروانامه‌ی دامه‌زراندن دهبیَت ده‌سته‌ى گشتی كۆمپانیا بۆ هه‌موو جۆره كۆمپانیاكانی ناوبراو كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات به ئاماده بوونی هه‌موو هاوبه‌شه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی بهریَوهبهری سه‌رپه‌رشتیاری كۆمپانیا و ده‌سه‌لات و مووچه‌ی دیاری بكریَت و پاداشتی هه‌ر وه‌ك له به‌ندی (١٢١) یاسای كۆمپانیاكان هاتووه.راویَژكاری یاسایی و چاودیَری ژمیَریاری و (ئه‌ندازیار ته‌نها بۆ كۆمپانیای بهلیَندهرایهتی) دادهنریَت . له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه كۆنووسی كۆبونه‌وه‌كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی و نووسه‌ر و چاودیَر واژوو دهكریَت و به راستاندانی كۆمپانیا و ویَنهیهك دهنیَردریَت بۆ تۆماركاری كۆمپانیا و له ماوه‌ی (٣٠) رۆژدا له به‌رواری ده‌رچوونی بروانامه‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیا وه‌ك له به‌ندی (٩٦) له یاسای كۆمپانیاكان هاتووه له گه‌ڵ ئه‌م كۆنووسه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هاوپیَچ دهكریَت:
١.پشتگیری سه‌ندیكای پاریَزهران و گریَبهستی كاركردن راستیَنراو.
٢. پشتگیری سه‌ندیكای ژمیَریاران و گریَبهستی كاركردن راستیَنراو.
٣. پشتگیری سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران و گریَبهستی كاركردن راستیَنراو (بۆ كۆمپانیای بهڵیَندهرایهتی ) .
تیَبینی :
* هه‌ر بریاریَك كه دهردهچیَت له لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی كۆمپانیا له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته واژوو و راستاندنی بۆ دهكریَت وه‌ك له به‌ندی (١١٨) یاسای كۆمپانیاكانی هه‌موار كرا‌و ژماره ٢١ ی سالی ١٩٩٧ دا هاتووه.
* بۆ كۆمپانیاكانی بهلیَندهرایهتی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا نابیَت له (٢٠٠,٠٠٠,٠٠٠) دوو سه‌د ملیۆن دینار كه‌متر بیَت و چالاكى بهلیندهرایهتى كاره‌با (١٥٠,٠٠٠,٠٠٠) سه‌دو په‌نجا ملیۆن كه‌متر نهبیَت و چالاكى بریكارى بازرگانى (١٠٠,٠٠٠,٠٠٠) سه‌د ملیۆن كه‌متر نهبیَت و چالاكیه‌كانى تر (١,٠٠٠,٠٠٠) یه‌ك ملیۆن كه‌متر نهبیَت.
* نابیَت چالاكی (به‌ڵێنده‌رایه‌تی) له‌گه‌ل هیچ چالاكی یه‌كی تر له یه‌ك كۆمپانیا كۆبكریَتهوه.
* پیَویسته ره‌زامه‌ندى پیَش دامه‌زراندن وهربگیریَت بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه چالاَكى (ته‌ندروستى و بوارى نه‌وت و كانزاكانى و ئه‌منى و ده‌ستى كار) یان هه‌بیت.
١دامهزراندنی كۆمپانیای خۆماڵی :
١- داواكار داواكاریه‌ك پیَشكهش به بهریَوهبهرایهتیهكهمان ده‌كات بۆ دامه‌راندنی كۆمپانیا وه پیَویسته ره‌چاوی دیاركردنی ناو و چالاَكی كۆمپانیاكه, له‌گه‌ڵ واژوو به‌رواری داواكار بكات و هاوپیَچ بیَت له‌گه‌ل گشت به‌لگه‌نامه داواكراوه‌كان كه پیَویستن بۆ دامه‌زراندنى كۆمپانیا.
٢- ئه‌م داواكاریه له‌لایه‌ن بهریَوهبهرایهتیهكهمان تۆمار بكریَ (وارده)
٣- نووسراویَك له ژووری بازرگانی بیَنیَ كه ناوی كۆمپانیاكه‌ی بۆ دیاری كراوه ئاراسته‌ی بهریَوهبهرایهتی كۆمپانیاكان بكات .
٤- ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه له‌لایه‌ن بهریَوهبهری كۆمپانیاكان ئاراسته‌ی به‌شى كۆمپانیا خۆمالیهكان دهكریَ بۆ ووردبینی كردنی گشت به‌ڵگه‌نامه‌كان و ریكحستنى دۆسیه‌كه‌ى.
٥- دوای ووردبینی كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان ئاراسته‌ی بهریَوهبهری ژمیَریار دهكریَت بۆ برینی پسوله‌ی رسومات (باج).
٦-ژووری كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان ههڵدهستیَ به, ده‌ركردنی فه‌رمانی كاریَری و بروانامه‌ی كۆمپانیاكه , دواتر ئاراسته‌ی بهریَوهبهری كۆمپانیاكان دهكریَتهوه بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی كۆمپانیاكه ئاراسته‌ی بهریَوهبهری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بكات .
٧- بهریَوهبهری گشتیش پیَداچونهوه به‌گشت به‌ڵگه‌نامه‌كانی ناو دۆسیه‌كه ده‌كات دواتر ره‌زامه‌ندی (واژوو) له‌سه‌ر فه‌رمان و بروانامه‌كان ده‌كات.
٨- دواى ره‌زامه‌ندى به‌ریوه‌به‌رى گشتى ژماره‌ى تۆماركردن به كۆمپانیا ده‌دریت و بریاره‌كه دهردهچیَت
ئه‌و هێما بازرگانیه نویَیانهى كه بۆ یه‌كه‌م جار تۆمار دهكریَت و زۆربه‌ى ئه‌و هیَمایانه دهگریَتهوه كه هیَماى ناوخۆن وه دابه‌ش دهكریَت بۆ دوو به‌ش:-
أ - كاتیك خاوه‌ن هیَما پرِۆژهیهكى پیشه‌سازى به مۆڵه‌تى ههبیَت له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ههریَم :-
١- ئه‌و هیما بازرگانیانه‌ى كه خاوهنداریَتییان دهگهرِیَتهوه بۆ پرِۆژه عیَراقى یه‌كان:-
پیَداویستیهكانى پیَویست بۆ پیَشكهش كردن:-
أ- ـ مۆڵه‌تى پرۆژه پیشه‌سازى یه‌كه وه دیار كردنى جۆرى چاڵاكى یه‌كه‌ى وه پیَویسته په‌سندكراو بیَت له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ى په‌یوه‌ندیدار .
ب- ـ به‌راییه‌كانى پرۆژه‌ى پیشه‌سازى كۆمپانیا بیَت یان كارگه پیَویسته ئه‌مانه‌ى خواره‌وه بهیَنیَت:-
مۆڵه‌تى دامه‌زراندن( اجازه التأسیس ), گریَبهستى دامه‌زراندن ( عقد التأسیس ), كۆنووسى كۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى كارگیَرِى ( محچر اجتماع الهیئه العامه ), ناسنامه‌ى ژوورى بازرگانى ( هویه غرفه التجاره )
ت- بهڵیَننامه كه په‌سندكراو بیَت له‌لایه‌ن دادنووس كه له ناوهرِۆكهكهیدا دهنوسریَت { ئهوهیَمایهى كه به نیازم تۆمارى بكه‌م پیَشتر تۆمار نه‌كراوه له عیَراق }.
پ- كۆپییَكى رِهنگاو رِهنگ له ناسنامه‌ى بارى شارستانى له‌گه‌ڵ رَهگهزنامهى عیَراقى و ناسنامه‌ى ژوورى بازرگانى بۆ خاوه‌ن پرِۆژهكه یان بهرِیَوهبهرى رِیَپیَدراوى كۆمپانیاكه.
ج- لۆگۆى هیَما بازرگانى یه‌كه تۆماركرا بیَت له‌سه‌ر (CD) وه دوور بیَت له هه‌ر دیاریكراویَكى بازرگانى یان هه‌ر شتیَك كه ئاماژه به جۆرى به‌رهه‌مه‌كه بكات.
د- ویَنهیهك له بریكارى پاریَزهر كه په‌سند كرابیَت له دادنووس كاتیَك كه داواى هیَماى بازرگانى ده‌كات .
٢- ئه‌و هیَما بازرگانى یه‌ى كه بۆ پرِۆژهكانى پیشه‌سازى ( عه‌ره‌بى و بیانى ) تۆمار دهكریَت, بیَجگه له‌و پیَداویستیانهى كه باسمان كردووه له خاڵى (١) .
پیَویسته له‌سه‌ر خاوه‌ن هیَما ئه‌م كارانه بكات:-
أ- پیَویسته پاریَزهریَكى عیَراقى بكاته بریكارى خۆى یان كۆمپانیاكه‌ى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
ب- ـ گشت به‌راییه‌كان پیَویسته په‌سندكرا بیَت له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى دادنووسى ئه‌م ووڵاته.
ت- ـ گشت به‌راییه‌كان پیَویسته په‌سندكرا بیَت له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ى عیَراق له‌و ووڵاته.
پ- ـ گشت به‌راییه‌كان پیَویسته په‌سندكرا بیَت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داد و فهرمانگهكانى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ههریَم .
ب) كاتیَك خاوه‌ن هیَما پرۆژه‌ى پیشه‌سازى تایبه‌تى نهبیَت .
ئه‌و پیَداویستى یانه‌ى كه پیَویسته خاوه‌ن هیَماكان بیهیَنن (كۆمپانیاى عیَراقى یان بیانى ), ( بازرگانى عیَراقى یان بیانى ):
١- رِیَپیَدانى له‌لایه‌ن پرِۆژهى پیشه‌سازى به‌رهه‌م (هیَن ناوخۆ بیَت یان بیانى) پیَویسته لاگیرى بكات به به‌رهه‌م هیَنانى وه دروست كردنى ئه‌م به‌رهه‌مه به تایبه‌تى بۆ ئه‌م كۆمپانیایه یان بۆ ئه‌م بازرگانه وه هیچ رِیَگریهك ناكریَت له‌لایه‌نى به‌رهه‌م هیَن به تۆماركردنى ئه‌م به‌رهه‌مه‌ى له وو‌ڵاتى عیَراق كه ئه‌و به‌رهه‌مه موڵكى خۆیه‌تى وه دیارى كردنى هیَما بازرگانى یه‌كه له‌گه‌ڵ جۆرى به‌رهه‌مه‌كه.
٢- ویَنهیهك له مۆڵه‌تى پرِۆژهى پیشه‌سازى به‌رهه‌م هیَن بۆ دڵنیا بوون له چاڵاكى یه‌كه‌ى .
٣- بهڵیَننامهیهك كه له دادنووس په‌سندكرا بیَت .
٤- كۆپى یه‌كى رِهنگاو رِهنگ له ناسنامه‌ى بارى شارستانى و ناسنامه‌ى ژوورى بازرگانى خاوه‌ن پرِۆژهكه یان بهرِیَوهبهرى رِیَپیَدراوى كۆمپانیاكه.
٥- لۆگۆى هیَماكه تۆماركرا بیَت له‌سه‌ر CD وه دوور بیَت له‌هه‌ر دیاریكراویَكى بازرگانى یان هه‌ر شتیَك كه ئاماژه به جۆرى به‌رهه‌مه‌كه بكات .٦- ویَنهیهك له بریكارى پاریَزهر كه په‌سندكرا بیَت له‌لایه‌ن دادنووس كاتیَك كه داواى تۆماركردنى هیَماى بازرگانى ده‌كات.
٧- كاتیَك خاوه‌ن هیَماكه بازرگان بیَت یان هه‌ر هاوڵاتى یه‌ك بیَت پیَویسته له‌سه‌رى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه ئاماده بكات:-
أ- ـ مۆڵه‌تى هاورده و هه‌نارده.
ب- ـ ناسنامه‌ى ژوورى بازرگانى له جیاتى به‌راییه‌كانى كۆمپانیا .
ئه‌و هیَما بازرگانى یه‌ى كه پیَشتر تۆمار كراوه وه داواكارن له ههریَم تۆمار بكریَت به‌مه‌به‌ستى پاراستنى به‌رهه‌مه‌كانیان كه له خواره‌وه رِوونى ده‌كه‌ینه‌وه :-
١- كاتیَك له‌سه‌ر داواكارى خاوه‌ن هیَماى بازرگانى ( عه‌ره‌بى یان بیانى ) وه كۆمپانیا بیَت یان بازرگان بۆ تۆماركردنى هیَماكانیان له ههریَم رِاستهوخۆ:-
داواكاری یه‌كان:-
أ- بریكارنامه‌یه‌ك بكریَت بۆ پاریَزهریَكى عیَراقى به مه‌به‌ستى تۆماركردنى هیَماى بازرگانى له عیَراق وه په‌سندكرا بیَت له‌لایه‌ن لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار.
ب- ـ ویَنهیهك له برِوانامهى تۆماركردنى هیَماكه له وو‌ڵاتى بنهرِهتى بۆ دووپات كردنه‌وه له لهیهكچوونى هیَماكان كه به‌نیازن دووباره تۆمارى بكه‌نه‌وه.
ت- ـ بهرییهكانى كۆمپانیا یان بازرگانى خاوه‌ن هیَماكان .
پ- ـ بهڵیننامهى په‌سندكراو له‌لایه‌ن دادنووس كه ئه‌م هیَمایه تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى تۆمار نه‌كراوه له وو‌ڵاتى عیَراق.
ج- ـ تۆماركردنى هیَما بازرگانى یه‌كه له‌سه‌ر CD
٢- كاتیَك كۆمپانیاى به‌رهه‌م هیَن داواى كردنه‌وه‌ى لقیَكى كۆمپانیاكه‌ى ده‌كات له ههریَمى كوردستان و تۆماركردنى هیَما بازرگانى یه‌كانیان.
بیَجگه له خاڵى (١) داواى مۆڵه‌تى دامه‌زراندنى لقى كۆمپانیاى لىَ دهكریَت له ههریَمى كوردستان وه په‌سندكرا بیَت له‌لایه‌ن لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار .
٣- كاتیَك خاوه‌ن هیَما بریكاریَكی بازرگانی ههبیَت (كۆمپانیابیَت یان بازرگان ) له عیراق : -
بیَجگه له خاڵى (١) پیَوویسته ئه‌و داواكاریانه پیَشكهش بكریَت :-
أ- بریكار نامه بۆ (كۆمپانیا) یان (بازرگان) كهتیَیدا به دیار بكهویَت كه مافی هاورده‌كردنی ههبیَت وه مافی بهكارهیَنان و دابه‌ش كردنی ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی ههبیَت كه هیَمای تۆمار كراوه له عیراق بهپیَ ی ئه‌وه‌ی كه بریكاری تایبه‌تی ئه‌و هیَمایهیه یان به (هاوكاری له گه‌ڵ كه‌سانی تر) .
ب- ـ گشت به‌راییه‌كانی كه له ده‌ره‌وه‌ی وولاَت دهیهیَنیَت پیَوویسته پهسندكرابیَت له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی دادنووسى ئه‌و وولاَته و باڵیۆز خانه‌ی عیراق له وولاَته وه وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی ههریَم و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ههریَم .
پیَداوویستی یه‌كان ومه‌رجه‌كانی تۆمار كردنی هیَمای بازرگانی له ههریَمی كوردستان هیَمای بازرگانی له ههریَمی كوردستان .
هێما تۆمار دهكریَت بهپیَ ی یاسای هێما و بڵاوكراوه بازرگانيه‌كانى عیراقی ژماره (٢١) له ساڵى ١٩٥٧ هه‌مواركراو وه بهپیَ ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه دوای ته‌واو كردنی پیَداوویستی یه‌كانی پیَوویست كه له سه‌ره‌وه باسمان كردووه :-
١- پیَشكهشكردنی داوایه‌كی فه‌رمی له لایه‌ن (خاوه‌ن هیَما یان پاریَزهری بریكاری خاوه‌ن هیَما) بۆ به‌شی هیَمای بازرگانى له وه‌زاره‌تی بازرگانی وپیشه‌سازی كه فۆرمی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌كراوه به‌پێى بنه‌ماكانى ياساى (٢١) .
٢- دوای پشكنين له داواكاری یه‌كه وه قه‌بوڵ كردنی ئینجا هیَما كه بلاَودهكریَتهوه له بلاَوكراوهی مانگانه كه له به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى تۆماركردنى هیَمای بازرگانی دهردهچیَت وه بهسیَ بلاَوكراوهی یه‌ك له دوای یه‌ك , وه له ماوه‌ی (٩٠) رۆژ بهپیَ ی یاساى ژماره (٢١) دواى ڕاگه‌ياندنى كۆتايى.
دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاسایی وه نه‌بوونی هیچ پهڵپێك (اعتراض) له هیچ لایهنیَكهوه له‌سه‌ر تۆماركردنی هیَما كه، دوایی برِوانامه کەى دهردهچیَت به‌هه‌ردوو زمانی فه‌رمی له عیراق (عه‌ره‌بی و كوردی) وه بهپیَ ی نووسراوی فه‌رمی دهنیَردریَت بۆ گشت دام و ده‌زگاكانی تایبه‌ت كه په‌یوه‌ندیان به‌م كاره هه‌یه به تایبه‌تی گومرگه‌كانی ههریَم.
ریَنمایى ساڵى٢٠١١ بۆ كارگه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت له ههریَمى كوردستان
له میانه‌ى ریَنمایی سالی ٢٠١١ بۆ كارگه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت به‌فه‌رمانى وه‌زارى وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى ههریَمى كوردستانى ژماره ٨٨ له‌به‌روارى ٢٠١١/١/٥ بریار درا :
١. موَلهتى دامه‌زراندنى پرِوَژهى پیشه‌سازى دهبیَت له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسا و ریَنمایى وهبهرهیَنانى پیشه‌سازى جىَ به جىَ بكریَت كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانى وپیشه‌سازى پلانى بوَ دانراوه.
٢. قوَناغهكانى پیَدانى موَلهت بوَ پرِوَژهكانى نوىَ ى پیشه‌سازى له‌لایه‌ن بهرِیَوهبهرایهتى گهشهپیَدانى پیشه‌سازى ههولیَر و سلیَمانى و دهوَك جىَ به جىَ دهكریَت دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى بهرِیَوهبهرایهتى گشتى گه‌شه پیَدانى پیشه‌سازى.
٣. مه‌رجه‌كانى پیَدانى موَڵهتى مه‌رجدار.
ا. ـ كهتهلوَكى ئامیَرهكان.
ب. ـ شویَن و ناونیشانى كوَمپانیاى دابینكه‌رى ئامیَرهكان دیار بیَت.
ج. ـ نه‌خشه‌دانانى ىسهرهتایى ئامیَرهكان (Layout ) ههبیَت .
د. ـ بهڵیَن نامه‌ى دادنووس كه له ماوه‌ى ٦ مانگ دواى وه‌رگرتنى زه‌وى ئامیَرهكان بهیَنیَت .
٤. سه‌باره‌ت به موَلهتى مه‌رجدار پیَویسته خاوه‌ن پرِوَژه سه‌ردانى بهرِیَوهبهرایهتى گشتى گهشهپیَدانى پیشه‌سازى بكات بوَ ته‌واو كردنى دامه‌زراندنى موَلهتى پرِوَژهكه دواى ده‌ست به‌كاربوونى كارگه .
٥. ته‌رخان كردنى زه‌وى له‌ناوچه پیشه‌سازییه‌كان به پىَ ى راسپارده‌ى بهرِیَوهبهرایهتى گشتى گهشهپیَدانى پیشه‌سازى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بهپىَ ى ئیستیحقاقى پرِوَژهكه له‌لایه‌ن لیَژنهى تایبه‌ته‌وه ئه‌نجام بدرىَ .
٦. گواستنه‌وه‌ى مولكایهتى تهنهاپاش دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونى كارگه وپشكنینى به‌رهه‌مه‌كه‌ى وهبهرهزامهندى بهرِیَوهبهرایهتى گشتى گه‌شه پیَدانى پیشه‌سازى ئهبیَت .
٧. نابیَت به هیچ جوَریَك ئامیَرهكانى كارگه بفروَشیَت یان سكراب بكریَت تاماوه‌ى (٣) سىَ ساڵ له رِوَژى ده‌رچوونى موَلهت وه دهبیَت به‌ره‌زامه‌ندى بهرِیَوهبهرایهتى گشتى گه‌شه پیَدانى پیشه‌سازى بیَت .
٨ . خاوه‌ن پرِوَژه ههلدهستیَت به پیَش كه‌ش كردنى كهلكى ئابوورى و هونه‌رى پرِوَژهكه كه په‌سه‌ند دهكریَت له لایه‌ن سه‌ندیكاى ئابوورى ناسان .
٩. پیَدانى موَلهتى هاوردنى ئامیَرهكان له لایه‌ن بهرِیَوهبهرایهتى گشتى گه‌شه پیَدانى پیشه‌سازى ئه‌نجام دهدریَت .
١٠. له‌كاتى ده‌ست به‌كار نه‌بوون به دامه‌زراندنى پرِوَژه یان نههیَنانى ئامیَرله ماوه‌ى (٦) مانگ له‌به‌روارى پیَدانى زه‌وى موَلهته مهرجدارهكهى ههڵدهوهشیَتهوه .
١١. له‌سه‌ر داواكارى خاوه‌ن پرِوَژه بهرِیَوهبهرى گشتى گهشهپیَدانى پیشه‌سازى بوَى هه‌یه ماوه‌ى موَڵهتى خاوه‌ن پرِوَژه دریَژ بكاته‌وه بوَ ماوه‌یه‌كى دیارى كرا‌و به پاساوى گونجاو .
١٢. دهكریَت پروَژهى پیشه‌سازى له ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى پیشه‌سازى دابمهزرىَ دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
١٣. دانانى تاقیگه‌ى گونجاو بوَ ئه‌و پرِوَژه پیشه‌سازیانه‌ى كه پیَویست بیَت .
١٤. ره‌زامه‌ندى ئه‌نجامدانى هه‌ریه‌ك له‌م پرِوَژانه دهدریَت به مهرجیَك ئامیَرهكانى موَدیل ٢٠٠٧ به‌سه‌ره‌وه بیَت .
١٥. ئه‌م ریَنماییانه له به‌روارى ٢٠١١/١/١ جىَ به جىَ دهكریَت .
١- جیَ بهجیَ كردنی هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی كه هاتووه له فۆرمی مۆله‌تی دامه‌زراندن.
زانیاریه‌كان:
ا- ئه‌بیت مودیلی ئامیَرهكانی سه‌روو سالى ٢٠٠٧ بیت.
ب- هه‌بوونی گریبه‌ست له نیَوان كارگه و كۆمپانیاى دابینهكهری ئامیَرهكان.
ج- پیَشكهش كردنی كه‌ڵكی ئابووری هونه‌ری پرۆژه‌كه.
د- دیاری كردنی نه‌خشه‌ی كارگه و شیَوهی دامه‌زراندنی ئامیَرهكان له ناو كارگه.
ه- پیَشكهش كردنی بهڵیَننامهی ده‌ست به‌كاربوون له ماوه‌ی (سالیَك) بۆ ده‌ست به‌به‌رهه‌م هیَنان پاش وه‌رگرتنی زه‌وی ونابیَت زه‌ویه‌كه بوَ مهبستیَكی تر بهكاربیَت.
٢- به‌بونی مه‌رجی ته‌ندروستی وپیشه‌یی/ شروگ ڕلسلامه الێحیه والمهنیه/ لهشویَنی كاركردن بهپیَی برِوانامهی لایه‌نانی تایبه‌ت.
٣- بونی مه‌رجی به‌رگری میللی (تعلیمات الدفاع المدنی) له شویَنی كاركردن.
٤- سه‌ردانی ژووری بازرگانی وپیشه‌سازی بكه‌ن بۆ تۆمار كردنی كارگه.
٥- دامه‌زراندنی كارمهندیَكی شاره‌زا له‌بواری ئیش كردن له‌سه‌ر جۆری به‌رهه‌م.
٦- پابه‌ندبونی به مه‌رجه‌كانی كۆنترِۆڵی جۆری بۆ به‌رهه‌م هیَنان.
٧- نابیَت به‌هیچ جۆریَك ئامیَرهكانی ئه‌م كارگه بفرۆشریَت یان سكراب بكریَت تا ماوه‌ی (٣) ساڵ له‌رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م مۆڵه‌ته‌وه یان دهبیَت به‌ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت بیَت.
٨- دهبیَت ئامیَرهكان له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ ده‌ست به به‌رهه‌م هیَنان بكات پاش وه‌رگرتنی زه‌وی , بهپیَچهوانهوه مۆله‌تی دامه‌زراندن ههلدهوشیَتهوه.