سەردانی پاپای ڤاتیكان بۆ هەرێمی کوردستان
پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ڤاتیکان
له‌دوای شه‌ڕی ئازادیی عێراق كه تیرۆر و توندوتیژی به‌رۆكی ئه‌م وڵاته‌ی گرتبوو، هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر بوو کە نه ته‌نیا كریستیانه‌كانی عێراق، به‌ڵكۆ زۆرێك له پێكهاته‌كانی دیكه‌ش، بۆ پاراستنی كه‌رامه‌ت و ژیانی خۆیان ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردبوو. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوانه‌ی عێراق، یه‌كه‌م دیداری فه‌رمی و راگه‌یێندراوی نێوان به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان و ڤاتیكان له ساڵی 2005 بووه، كه ئه‌وكات سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له ڤاتیكان له لایه‌ن پاپا جۆن پاوڵی دووه‌م پێشوازیی لێكرا. پاپا بیندكیتی شازده‌هه‌میش پاپای پێشووی ڤاتیكان، لە ڕۆژی 24 ی شوباتی 2011 له ڤاتیكان پێشوازیی له سه‌رۆك مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی هه‌رێمی كوردستان كرد.
دواتر، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان بۆ یه‌كه‌مجار له ڕۆژی 13ی ئاداری 2013 له ڤاتیكان پێشوازیی له سه‌رۆك مەسعود بارزانی كرد و بۆ دووه‌م جاریش، هه‌ر له ڤاتیكان پاپا فرانسیس و سه‌رۆك بارزانی له رۆژی 30 ئایاری 2014 كۆبوونه‌وه. له‌م دیداره‌دا كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ لێشاوی هاتنی ئاواره‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی پێكهاته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، سه‌ره‌ڕای تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڤاتیكان، باسیان له ره‌وشی كریستیانە ئاواره‌کان و په‌نابه‌رانی سووریا كرد، كه په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێنابوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ردانانه و هاتنی ته‌واوی كریستیانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش بۆ هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڤاتیكان چووه قۆناغێكی نوێوه و ئه‌نجامه‌كه‌شی چه‌ندین دیداری دیكه‌ی نێوان به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم و پاپای ڤاتیكان و به‌رپرسانی دیكه‌ی هەردوو لا به‌دوای خۆیدا هێنا، تا گه‌یشته ئه‌وەی كه بڕیاره پاپا فرانسیس سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
مارتن ئۆرتێگا باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق، ڕۆژی پێنجی ئاداری 2016، لە سه‌ردانێکدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی خەڵک و حكومەتی هەرێمی كوردستانی کرد، كە بە بێ جیاوازی ژمارەیەكی زۆری ئاوارەی دەستی تیرۆر کە ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە، لە باوەشگرتووە.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی دووی ئاداری 2015 سه‌ردانی پاپا فره‌نسیسی كرد و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان و هه‌روه‌ها ڕه‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان خسته ڕوو، كه له ئه‌نجامی هێرشی تیرۆرستانی داعش ناچار بوون زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن و ڕوو بكه‌نه هه‌رێمی كوردستان.
دووه‌مین دیداری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی كوردستان و پاپا فرانسیس له رۆژی (12) كانوونی دووه‌می 2018 له ڤاتیكان به‌رێوه‌چوو. هه‌ر ئه‌و كات میدیاکان بڵاویانکردەوە كه په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڤاتیكان و ڕه‌وشی كریستیانه‌كانی هه‌رێم و عێراق ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دیداره‌كەیان بووه.
کاردینال پیترۆ پارۆلین سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2018، سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆبووه. پارۆلین رۆژی 27 كانوونی یه‌كه‌می 2018 له دیدارێكدا له مه‌سرور بارزانی ستایشی رۆڵی هه‌رێمی كوردستان بۆ داڵدەدان و دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ ئاوارەکان كرد و گووتی: ڤاتیکان لە پێشکەشکردنی یارمەتی و پشتیوانی بۆ پێشکەوتنی زیاتری هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
ئامانج و پلانی پاپای ڤاتیکان بۆ سه‌ردانكردنی هەرێمی کوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی 19 ی شوباتی 2020، سه‌ردانی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتیكانی كرد و تابلۆیەکی پێشکەش بە پاپا فرانسیس کرد کە گوزارشت لە پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته ئایینی و كلتووری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەکرد.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر ئه‌و ڕۆژه له ڤاتیكان، له‌گه‌ڵ كاردیناڵ پێترۆ پارۆلین، سه‌رۆكوه‌زیرانی ڤاتیكان كۆبووه‌وه و پێداگیریی له‌سه‌ر پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پێکەوەژیانی ئایینی و هاندانی گفتوگۆی نێوان ئایینەکان و هه‌وڵەكانی بۆ قووڵكردنەوەی كلتووری یەكتر قبووڵكردن و ئاشتەوایی و تەبایی گەلان كرد.
سەرۆكوەزیرانی ڤاتیكان به ده‌ربڕینی پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان، پەرۆشی خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ڤاتیكان و هەرێمی كوردستان خستەڕوو. هه‌روه‌ها ڕۆڵی گەلی كوردستانیشی لە شەڕی دژی تیرۆر و پاراستنی تەواوی پێكهاتەكانی كوردستان و ڕۆڵی مرۆییانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لە پێكەوەژیانی ئاشتییانە و بایەخدان بە هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی ناوچەكە و هاوبەشی پێكردنی هەمووانی بەرز نرخاند، كه سەرەڕای جیاوازیی بیروباوەڕی ئایینی، نموونەیەكی جوانی بەها بەرزەكانی مرۆڤایەتی پیشان دەدات.
ڕێوڕەسمی پێشوازیی کردن لە پاپای ڤاتیکان
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان ڕۆژی (7) ی ئاداری 2021، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان دەكات و سه‌ره‌ڕای دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم، سه‌ردانی هه‌ندێک شوێنی دیكه‌ش ده‌كات، كه دانیشتووانەکانی به‌هۆی هێرشی تیرۆریستان و ناكۆكی تایفی لە عێراق په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه.
– ڕێوەڕەسمی پێشوازیکردن لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوەدەچێت.
– هەمان ڕۆژ سەردانی شاری مووسڵ و قەرەقووش دەکات.
– لە حەوشەی (بەیعە) لە شاری مووسڵ، نوێژ بۆ ئاسوودەیی گیانی قوربانییانی شەڕ دەخوێنێت.
– لە کەنیسەی گەورەی (الطاهرة) لە قەرەقووش، لەگەڵ باوەڕداران نوێژی موژدەبەریی فریشتەیی دەخوێنێت.
– ئێوارەی هەمان ڕۆژ قەداسه‌ی پیرۆزی مەزن لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر ساز دەکات.
كلتووری پێکەوەژیانی ئاشتیانه لە هەرێمی کوردستان و په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران و لێقه‌وماوان
كوردستان له دێرزه‌مانه‌وه لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان ئایین، مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان بووه، به دامه‌زراندنی هه‌رێمی كوردستانیش له ساڵی 1992 و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كلتووری پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی گه‌لی كوردستان بۆ ناو دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم گواسترایه‌وه.
هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای گرنگیدان و به فه‌رمی ناسینی جیاوازه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گه‌لی كوردستان، بووه په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی توندوتیژی، سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، ئایینی، مه‌زهه‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی ماڵ و حاڵی خۆیان له‌ده‌ستداوه و له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان به ژیانێكی نوێ كردووه.
پاپا بیندكیتی شازده‌هه‌م، پاپای پێشووی ڤاتیكان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 24 ی شوباتی 2011 له‌گەڵ سه‌رۆك مەسعود بارزانی پێی راگەیاند: "تۆ نوێنه‌ری ئاشتی و لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی، ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئێوه له‌و بواره‌دا ده‌یگێڕن جێی فه‌خر و شانازی ئێمه‌یه". ئه‌وه كلتووری پێكه‌وه ژیانی كوردستان بوو كه بووە هۆی ئەوەی له‌و كاته‌دا، پایای ڤاتیكان ئه‌م لێدوانه بدات.
پاپا فره‌نسیس، ڕۆژی (19) شوباتی 2020، له دیداری له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ستایشی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و له باوه‌شگرتنی ئه‌و هه‌موو كریستیانانه كرد، به تایبه‌تی كریستیانه‌كانی نه‌ینه‌وا كه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق ڕووبه‌ڕووی تیرۆر ببوونه‌وه و په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه.
كوردستان وەك هەرێمێكی ئارام لە ناوچەیەكی ئاڵۆزدا، بووه‌تە پەناگەی پاراستن و پەنادانی سەدان هەزار پەنابەر و ئاوارە، لەنێویشیاندا كریستیانەكان، كە لەبەر رەوشی ئاڵۆز و هەڕەشەی تیرۆریستان، ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتووە و هەموو مافە ئایینی و نەتەوەیی و خزمەتگوزارییەکانیان لە هەرێمی كوردستان بۆ دەستەبەر كراوە.
كریستیانه‌كانی نه‌ینه‌وا، له حوزه‌یرانی 2014 ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی كۆمه‌ڵكوژی و ئاواره‌بوون بوونه‌وه و بەوهۆیەشەوە سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی كریستیان ڕوویان لە هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌ولێر و دهۆك كرد. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی پێشوازیی له‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌ی عێراقی و په‌نابه‌ران سوریا (رۆژئاوای كوردستان) كرد كه ژمارەیان گه‌یشته نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س.
هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كلتووره ئاشتیخوازییه‌كه‌ی، هه‌رده‌م له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه كه نه ته‌نیا كریستانییه‌كان، به‌ڵكو ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان له وڵاتی خۆیاندا بمێننه و پێكه‌وه ڕووبەڕووی ئاسته‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌كان ببنه‌وه و پارێزگاری له خاك و وڵاتی خۆیان بكه‌ن. ئەم لێدوانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌م كلتوورەوە سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كاتێك کە ڕۆژی (27) كانوونی یه‌كه‌می 2018، لە دیدارێکدا له‌گه‌ڵ پیته‌ر بارۆلین سه‌رۆكوه‌زیرانی ڤاتیكان ڕایگەیاند:"كاتێك داعش په‌لاماری كوردستانی دا، به كریستیانه‌كانم گوت:ئێمه به‌یه‌كه‌وه‌ین، یه‌ك چاره‌نووسی هاوبه‌شمان هه‌یه، به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و به‌یه‌كه‌وه ده‌مرین. پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هانی كریستیانه‌كان بدات له‌سه‌ر خاكی خۆیان بمێننه‌وه، نه‌ك وڵاته‌كه‌یان به‌جێبهێڵن".
كلتووری پێكه‌وه ژیانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانه‌وه‌ی پێکهاتەکان له وڵاته‌كه‌یان، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆ یه‌كه‌مجار قوربانیدانی گه‌لی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاشتیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و مسۆگه‌ركردنی ئازادی و سه‌قامگیری بۆ پێکهاتەکان و پاراستنی كه‌رامه‌تیان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر وڵاتانی جیهانی دابنێت و له سه‌ر زاری سەرۆک و بەرپرسانی ئه‌و وڵاتانه و ڕێبه‌رانی ئایینیەوە سوپاسی خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و قوناغێكی نوێ له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و جیهان، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پاپای ڤاتیكان بێته ئاراوه.
كریستیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به كۆتا، پێنج كورسی په‌رله‌مانیان بۆ دیاریكراوه و لە هەمان کاتیش‌دا منداڵه‌كانیان به زمانی خۆیان ده‌خوێنن و قوتابخانه‌ی تایبه‌تیان بۆ دابین كراوه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی تایبه‌ت به كاروباری ئایینی كریستیانه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی دامه‌زراوه و کریستیانەکان به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی بوون و شوێن ده‌ستیان له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئەنجومەنی وه‌زیران دیاره و به‌شێكن له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان.
ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی پێكهاته‌كان
له‌ماوه‌ی شه‌ڕی داعش و توندوتیژییه‌كانی وڵاتانی دراوسێ، كلتووری پێكه‌وه‌ژیان و میواندۆستی و له‌باوه‌ش گرتنی لێقه‌وماوان له لایه‌ن گه‌لی كوردستانەوە گه‌یشته لووتكه و ئه‌م خاكه بووه په‌ناگه‌ی نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر. هه‌ربۆیه، كوردستان و كلتووره جوانه‌كه‌ی بووه سه‌ردێڕی هه‌واڵ و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان، به‌تایبه‌تی ڕۆڵی گەورەی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ پاراستنی پێكهاته ئایینییه‌كان، جارێكی دیكه كلتووری ژیاندۆستی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی گه‌لی كورد، كوردستانی خستنه سه‌ره‌وه‌ی ڕووداوه گرنگه‌كانی جیهان. له‌وانه ناوه‌نده ئایینییه‌كانی ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه به‌هۆی توندوتیژییه‌وه په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه، هه‌میشه ڕێز و سوپاسی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه و ستایشی هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌رێمیان كردووه و زۆرێكیشیان بۆ پیشاندانی پشتگیریی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، چه‌ندین جار سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه.
ئاڵبێرتۆ مارتین ئۆرتێگا، باڵیۆزی ڤاتیكان له عێراق ڕۆژی پێنجی ئاداری 2016، سەردانی سه‌رۆك بارزانیی کرد و به ستایشكردنی رۆڵی قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگە بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش داوای كرد هێزی پێشمەرگە ناوچەكانی ژێر داگیركاریی تیرۆریستان ڕزگار بكات.
ئۆرتێگا، رۆژی (10) تشرینی دووه‌می 2019 له دیدارێكی دیكه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی رایگەیاند ئەو كاره‌ی پێشمەرگە كردی بۆ هەموو مرۆڤایەتی بوو. خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژانی تەنگانەدا ئاوارە و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانیان پاراست و دەرگەیان بۆ كردنەوە.
هێزی پێشمەرگە له ماوه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆر له ساڵانی رابردوودا، به قوربانیدان و له‌خۆبوورده‌یی بووه قه‌ڵغانێكی مرۆیی بۆ پاراستنی پێکهاتەکان و ڕزگاركردنی به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانیان و له‌سه‌ر ئاستی جیهان بووە سیمبۆلی خۆڕاگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
هەماهەنگی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بۆ ڕووماڵكردنی سەردانی پاپای ڤاتیکان
بۆ ڕووماڵی میدیایی، داواکارى بنێرە بۆ: