Skip to the content

میکانیزمی پرۆسەی داڕشتنی وەسفی وەزیفی لە کەرتی گشتی تاووتوێ کرا

ڕۆژی دووشەممە، 16ی شوباتی 2026، سراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی دانانی میکانیزمێک بۆ پرۆسەی داڕشتنی وەسفی وەزیفی لە کەرتی گشتی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، هاوتەریب لەگەڵ هەوڵەکانی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی فیدراڵی، تاووتوێی ئەو ڕێبەری وەسفی وەزیفییانەی لەلایەن وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت لە ساڵانى ڕابردوو ئامادە کراون، کرا و تیشک خرایە سەر ئەو ناونیشانە وەزیفییانەی لە کەرتی گشتی کاریان پێدەکرێت، بەڵام وەسفی وەزیفییان نیە.

جێگای ئاماژەیە، بە پێی یاسای ژمارە (19) ی ساڵی 2024 ی فیدراڵی (هەمواری بیست و یەکەمی یاسای میلاکی ژمارە (25) ی ساڵی 1960)، کە دوایین یاسای هەمواری میلاکی کارپێکراوی کەرتی گشتییە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، زیاتر لە (1,000) ناونیشانی وەزیفی لە دامەزراوەکانی کەرتی گشتیی، کاریان پێ دەکرێت و زۆرینەیان وەسفی وەزیفییان بۆ دانەڕێژراوە.