خزمەتگوزارییەکان
- دامەزراندن و دامەزراندنەوە و پلە بەرزکردنەوە لە وەزیفەى راژەى گشتى لەسەر بنەماى پێوەرى پیشەیى و توانا و پێویستی.
- پێشنیار کردنى یاسا و رێساى رێکخستن و پەرەپێدانى کاروبارى وەزیفەى گشتى و ڕا دەربڕین تێیاندا.
- ئامادە کردنى پەیکەرى وەزیفى وەزارەت و لایەنى نەبەستراو بە وەزارەت و هەموو دامەزراوێک کە وەزیفەى گشتى تێدایە.
- شیکردنەوە و وەسف کردنى وەزیفەی گشتی و دانانی مەرجەکانی پڕ کردنەوەى.
- دانانى سیاسەتى تایبەت بە مەشق و شیاندنى فەرمانبەرانى راژەى گشتى.
- ئەنجامدانى لێکۆڵێنەوە و تۆێژینەوەى پەیوەندیدار بە پەرەپێدانى وەزیفەی گشتى و پێشکەش کردنى راسپاردە لە بارەیەوە بە لایەنى پەیوەندیدار لە هەرێمى کوردستان.
- تاقى کردنەوەى شیانى ئەو کەسانە کە دەخوازرێت دابمەزرێن بە دیمانە یان تاقى کردنەوەى بە نووسین یان بە هەردووکیان پێکەوە.