Skip to the content

کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان هەر لە سەرتاوە کارى لە سەر یاساى چاکسازى کرد و لەمەشدا چاکسازى لە پرسى مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی، گەورەترین هەنگاوى بۆ نرا و لەم ڕاپۆرتەى خوارەوە کە لە لایەن "لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی"ـەوە نووسراوە، ئەو چاکسازاییانە دەخوێنینەوە:

 

یەكەم: ڕێكخستنەوەی ماف و ئیمتیازاتەكانی میراتگرانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی

 

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

یەکەم، ئەم رێنماییانەی خوارەوە بۆ یەکخستنى ماف و ئیمتیازاتى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراوان و گیراوانی سیاسى دەرچوێندراون:

1- پەیڕەوى دیاریکردنى ئیمتیازاتى زیندانیکراو و گیراوى سیاسى کوردستان ژمارە (٨)ى ساڵى ٢٠٢٠.

2- پەیڕەوى دیاریکردنى ماف و ئیمتیازاتى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان ژمارە (٩)ى ساڵى ٢٠٢٠.

3- ڕێنمایى ژمارە (١)ى ساڵى ٢٠٢١، تایبەتە بە ئاسانکارى جێبەجێکردنى یاساى ئیمتیازاتى زیندانیکراو و گیراوى سیاسى کوردستان ژمارە (١١)ى ساڵى ٢٠١١ هەموارکراو.

4- ڕێنمایى ژمارە (٢)ى ساڵى ٢٠٢١، تایبەتە بە ئاسانکارى جێبەجێکردنى یاساى ماف و ئیمتیازاتى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان لە هەرێمى کوردستان- عێراق ژمارە (٩)ى ساڵى ٢٠٠٧ى هەموار کراو.

5- ڕێنمایى دیاریکردنى مافى بەرکەوتووى چەکى کیمیاوى ژمارە (٣)ى ساڵى ٢٠٢١.

6- ڕێنمایى ژمارە (٤)ى ساڵى ٢٠٢١، تایبەتە بە جێبەجێکردنى یاساى ماف و ئیمتیازاتى تاقانەکانى جینۆساید لە هەرێمى کوردستان- عێراق ژمارە (٩)ى ساڵى ٢٠١٥.

7- ڕێنمایى ژمارە (٥)ى ساڵى ٢٠٢١، تایبەتە بە گواستنەوەى دۆسییەى شەهیدانى هێزەکانى (پێشمەرگە، هێزەکانى ئاسایشى ناوخۆ، ئاسایش، دژەتیرۆر) بۆ وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان.

8- ئامادەکردنى ڕەشنووسى ڕێنمایى پلەبەندى مینحەى کەسوکارى شەهیدانى سەنگەر و ناردنى بۆ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران.

 

جێبەجێکردنی ئەم بابەتانەی خوارەوە لە یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی:

  1. هەڵوەشاندنەوەى مینحەى (١٣,٢٨٢) بەخێوکەر، بەفەرمانى وەزارى ژمارە (٤٨) لە ٦/١/٢٠٢١، کە مانگانە بڕى (٩٩٦,١٥٠,٠٠٠) نۆسەد و نەوەد و شەش ملیۆن و سەد و پەنجا هەزار دینار گەڕاوەتەوە.
  2. گواستنەوەی دۆسییەی (١٦٣) کەمئەندامى سەنگەر کە کۆچی دواییان کردووە، لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ وارسەکانیان.
  3. وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە فەرمانەکانی ژمارە (١٥٠٤٣) لە ڕێکەوتی ٢٠/١٠/٢٠٢١ دۆسییەى (١٠١٨) شەهیدی شەڕی داعش لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەوە گواستەوە بۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
  4. دابینکردنى خزمەتگوزارىی خوێندن بۆ کوڕ و کچى شەهیدانى (پێشمەرگە، ئاسایشى ناوخۆ، ئاسایش، دژە تیرۆر) کە دۆسییەکانیان بۆ سەر وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان گواستراوەتەوە.

 

دووەم: پاککردنەوە و هەڵوەشاندنەوەى ماف و ئیمتیازاتى میراتگرى ئەو کەسانەى کە بەدەر لە یاساى ماف و ئیمتیازاتى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سوودمەند بوون:

١- پێکهێنانى لیژنەى وەزارەت بۆ جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى بە سەرۆکایەتى وەزیر و ئەندامێتى ئەندامانى ئەنجومەنى وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان.

٢- پێکهێنانى سێ لیژنەى لاوەکى لەسەر ئاستى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى (هەولێر، سلێمانى، دهۆک) بۆ ووردبینى و پێداچوونەوە بە دۆسییەى شەهیدان و ئەنفالکراوان.

٣- پێکهێنانى لیژنەى تاقانەکانى جینۆساید بۆ وردبینى و پێداچوونەوە بە دۆسییەکانیان.

٤- پێکهێنانى لیژنەى ناڕازیبوون (سکاڵا) بۆ بڕیاردان لە سکاڵاکان.

٥- پێکهێنانى لیژنەى بەرکەوتووانى چەکى کیمیاوى بۆ وردبینى و پێداچوونەوە بە دۆسییەکانیان و ناردنی بۆ لیژنەکانى تەندروستى.

٦- گەڕانەوەى دۆسییەکانى تۆمارى نوێى شەهیدان لە وەزارەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بۆ دووبرە پێداچوونەوەیان.

٧- دروستکردنى فۆڕمى زانیارى بۆ وردبینى و پێداچوونەوە بۆ شەهیدانى سەنگەر و جینۆساید و هاووڵاتى و زیندانیکراو و گیراوى سیاسى و تاقانەکانى جینۆساید و چاپکردن و ناردنى بۆ لیژنەکان.

٨- ناردنی دەرخستەی خەرجی لیژنەکانی دووبارە پشکنینی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی خەرج کردنی.

٩- دۆسییەى (٧٠٣) بەرکەوتووى چەکى کیمیاوى بۆ وەزارەتی تەندروستی نێردراوە، بۆ ئەوەى لیژنە تایبەتمەندەکان پشکنینان بۆ بکەن و (١٥٢) دۆسییەی دیکەش ئامادەیە.

 

دەرئەنجامى پێداچوونەوە بە دۆسییەکان:

ژ

لیژنەى لاوەکى

جۆرى دۆسییە

دۆسییە

ووردبینیکراو

لێکۆڵینەوە

پەسەند

نایگرێتەوە

١-

بەڕێوەبەرایەتى هەولێر

شەهیدى سەنگەر

١٢,٩٤٠

١٣٤٨

١٦٦

١٠٨٠

١٠٢

شەهیدى جینۆساید

٣,٠٣٠

٨٢٠

٣٠٠

٥٠٠

٢٠

شەهیدى هاووڵاتى

٨,٤٥٨

١٧٨٧

٦٥٠

١٠١٢

١٢٥

٢-

بەڕێوەبەرایەتى سلێمانى

شەهیدى سەنگەر

١٧,٦٩٥

٩٠٢

٢٦٧

٥٩٤

٤١

شەهیدى جینۆساید

٧,٨٢٦

-

-

-

-

شەهیدى هاووڵاتى

٨,٧٦٢

٧٨٠٦

١٨١٠

٥٤١٩

٥٧٧

٣-

بەڕێوەبەرایەتى دهۆک

شەهیدى سەنگەر

٦,٤١٥

٢٤١٧

١٦٤٩

٦٧٤

٩٤

شەهیدى جینۆساید

٧٧٨

٧٧٥

١٤٩

٦٢٦

-

شەهیدى هاووڵاتى

٣,٩٠٨

١٢٨٢

٢٦٩

٩٨٨

٢٥

٤-

لیژنەی تاقانەکانى جینۆساید

تاقانەى جینۆساید

٤١٢

٤١٢

٥٨

٣١٢

٤٢

٥-

لیژنەی بەرکەوتوى چەکی کیمیاوى

بەرکەوتوى چەکى کیمیاوى

٩,٢٠٢

٧٠٣

 

 

 

٦-

لیژنەی چاکسازی وەزارەت

بەخێوکەری شەهید

١٣,٢٨٢

ئەم منحەیە هەڵوەشاوەتەوە لەبەر ئەوەی بنەمای یاسایی نەبووە.

 

 

 

 

کۆى گشتیی دۆسییەى شەهیدان لە وەزارەت:

 

ژ

جۆرى دۆسییە

کۆى دۆسییە

ووردبینیکراو

لێکۆڵینەوە

پەسەندە

نایگرێتەوە

١-

شەهیدى سەنگەر

٣٧٠٥٠

٤٥٠١

١٩١٦

٢٣٤٨

٢٣٧

٢-

شەهیدى جینۆساید

١١٦٣٤

١٥٩٥

٤٤٩

١١٢٦

٢٠

٣-

شەهیدى هاووڵاتى

٢١١٢٨

١١٧٩٣

٣٧١٧

٧٣٣٤

٧٤٢

کۆى گشتى

٦٩٨١٢

١٧٨٨٩

٦٠٨٢

١٠٨٠٨

٩٩٩

 

پێکهێنانى لیژنەى تاقانەکانى جینۆساید بۆ وردبینى و پێداچوونەوە بە دۆسیەکانیان:

 

جۆرى دۆسیە

دۆسیە

ووردبینی کراو

پەسەندە

تێبینى لەسەرە

نایگرێتەوە

تاقانەی جینۆساید

٣٦١

٣٦١

٢٢٥

٣

١٣٣

 

پێکهێنانى لیژنەى ناڕازیبوون (سکاڵا) بۆ بڕیاردان لە دۆسیەکانى تایبەت بە گۆڕینی وارسی و تۆماری نوێی و پلە بەرزکردنەوەی شەهیدان:

 

جۆرى دۆسیە

دۆسیە

ووردبینی کراو

سکاڵا

٩٦٧

٨٢٢

 

پێکهێنانى لیژنەى بەرکەوتووانى چەکى کیمیاوى بۆ وردبینى و پێداچوونەوە بە دۆسیەکانىان و ئامادەکردنی بۆ لیژنەکانى وەزارەتی تەندروستی:

 

جۆرى دۆسیە

دۆسیە

بەرکەوتووانى چەکى کیمیاوى

٩,٢٠٢

 

پێداچوونەوە بە  دۆسیەى زیندانیکراوان و گیراوانی سیاسى:

 

جۆرى دۆسیە

دۆسیە

وردبینی کراو

پەسەندە

تێبینى لەسەرە

زیندانیکراو و گیراوى سیاسى

٢٣,٧٦٩

٩٨٤

٦١١

٣٧٣

 

سێیەم: پاککردنەوە و هەڵوەشاندنەوەى ئیمتیازاتى زیندانیکراو و گیراوى سیاسى کە بە ناوى زیندانی و گیراوى سیاسى بە پێچەوانەى یاساى ئیمتیازاتى زیندانیکراو و گیراوى سیاسى کوردستانی هەموارکراو سوودمەند بوون.

١- هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەى باڵاى بایۆمەترى و فەرمانگەى تەکنەلۆجیاى زانیارى بۆ بایۆمەترى و بەئەلیکترۆنی کردنى لیستەکانى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیکراو و گیراوى سیاسى.

٢- ناردنی دۆسییە و ناوى (٥١٣) زیندانى سیاسى لە (٢٩٦) نووسراودا لەدوای (١/٧/٢٠٢٠) بۆ حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ بۆ پشتڕاستکردنەوەى بەڵگەنامەکانى گیرانیان و دڵنیابوون لەوەى کە هیچ مووچەیەکى تریان نییە، دەرەنجامەکەیانی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

  • (٩٩) کەس (مقتبس) بەڵگەیان هاتۆتەوە.
  • (٣٩) کەس هیچ بەڵگەیان نەبووە.
  • (١٢) کەس داوای ناردنی پەنجەمۆریان کردووە.
  • (٣) کەس داوای سەردانی کردنی بەغدایان لێ کراوە.
  • (٢) کەس داوای زانیاری زیاتریان لێ کراوە.
  • (٣٥٨) کەس تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەگەڕاوەتەوە.

 

ژمارەی گشتیی تۆمارکراوان

ژمارەی گشتیی  ئەوانەی مینحەیان وەرگرتووە

ژمارەی دۆسییەی ووردبینیکراوی پەسەند کراو

ژمارەی دۆسییەی پەسەندکراو کە لە ئێستادا منحە وەردەگرن

ژمارەی دۆسییەی ناشایستە

ئەوانەی یەکلایی نەبوونەتەوە لە هەڵبژاردنی مووچە یان منحە

٢٥٧٣٤

٥١٥٧

١٦٣٦

١٥٠٤

٧٣

٥٩

 

 

بەپێی یاسای ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١١ی هەموار کراو ئەوانەی کە (١٠) ساڵ منحەی مانگانەیان وەرگرتووە و هیچ مووچە و منحەیان نەبووە بەم شێوەیەی خوارەوە لە نێوان یەکێکیان هەڵبژاردنیان کردووە:

ژمارەی دۆسییەی ووردبینیکراوی پەسەند کراو

ژمارەی ئەوانەی مینحەیان

هەڵبژاردووە و مووچەکەی تریان بڕیوە

ژمارەی ئەوانەی مینحەیان

 بڕاوە و مووچەی تریان هەڵبژاردووە

١٦٣٦

٣٥٨

٢٣

 

چوارەم: لەکاتى مردنى زیندانیکراو و گیراوى سیاسى، بەپێى یاساى خانەنشینى بەرکار لە هەرێمى کوردستان مامەڵە لەگەڵ میراتگرەکانیان دەکرێت.

١- راسپاردنی بەڕێوەبەرایەتى کاروبارى زیندانییە سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی کارى پێویست لەکاتى مردنى زیندانیکراو و گیراوى سیاسى بەپێى یاساى خانەنشینى بەرکار لە هەرێمى کوردستان.

٢- تا ئێستا (١٤٥) زیندانی سیاسى کۆچى دواییان کردووە و بەپێى یاساى خانەنشینى بەرکار مامەڵە لەگەڵ وارسەکانیان کراوە و لەوانە (٦٢) زیندانى سیاسى کۆچکردوو وارسەکانیان شمولى وەرگرتنى مینحە ناکەن و (٨٣) وارسى زیندانى سیاسى کۆچکردووش مینحەکانیان بەپێى یاساى خانەنشینى بەرکار کەمکراوەتەوە.

 

پێنجەم: ڕێکخستنەوەى لەئەستۆگرتنى حکومەت بۆ خەرجیى چارەسەرى تەندروستى و خوێندنى کوڕ و کچ و هاوسەرى شەهید، کە هاوسەرگیرى نەکردۆتەوە لە قوتابخانە و پەیمانگا و  زانکۆ حکومى و  ئەهلییەکان لەناو هەرێمدا:

١- دەرچوواندنى ڕێنمایى دارایى ژمارە (٢٣)ى ساڵى ٢٠٢٠ خزمەتگوزارى خوێندن و تەندروستى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتەکانى دارایى ئابوورى و خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و پەروەردە و تەندروستى و سەرۆکایەتى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران.

٢- دانانى سێرڤەر و بەستنەوەى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ وەزارەتى دارایى و ئابوورى بۆ بەئەلیکترۆنى کردنى زانیارییەکانى شەهیدان و زیندانیانى سیاسى، بۆ ڕێکخستن و بەدواداچوونى خەرجییەکانى خوێندن کە تا ئێستا جێبەجێ نەکراون.

٣- حکومەتی هەرێم بڕیاری خەرجکردنى بڕى (١٩,٦٨٦,٤٧٢,٦٠٠) دیناری بۆ کرێى خوێندنى کچ و کوڕ و هاوسەرى شەهید و زیندانیکراو و گیراوى سیاسى خۆى یان یەکێک لە منداڵەکانى داوە، بەپێى ڕێنمایى دارایی ژمارە (٢٣)ى ساڵى ٢٠٢٠ بە داشکاندنى (٢٥%) ئەو بڕە پارەیە دراوەتەوە قوتابخانە و پەیمانگا و زانکۆ ئەهلییەکان، کە تا ئێستا بڕی (١٨,٠٦٤,٥٤٧,٦٠٠) دینار بەم شێوەی خوارەوە خەرج کراوە:

ئاستی خوێندن

ژمارە

پارەی خوێندن

پارەی هاتووچۆ

پارەی نیشتەجێبوون

كۆی گشتی

زیندانی سیاسی

١٣٩٣

٤,٠٨٧,٤٧٧,٦٥٠

٥٣١,٠٠٠,٠٠٠

١٤٦,٢٥٠,٠٠٠

٤,٧٦٤,٧٢٧,٦٥٠

باخچەی ساوایان

٢

٢,١٦٠,٠٠٠

٤٥٠,٠٠٠

٠

٢,٦١٠,٠٠٠

پەیمانگە

٣١٦

٥٥٥,٨١٥,٠٠٠

١٤٠,٤٠٠,٠٠٠

٢٨,٣٥٠,٠٠٠

٧٢٤,٥٦٥,٠٠٠

زانكۆ

٨٨٤

٣,٠٠٣,٩٧٠,٤٥٠

٣٨٠,٧٠٠,٠٠٠

١١٧,٤٥٠,٠٠٠

٣,٥٠٢,١٢٠,٤٥٠

قوتابخانە

١٩١

٥٢٥,٥٣٢,٢٠٠

٩,٤٥٠,٠٠٠

٤٥٠,٠٠٠

٥٣٥,٤٣٢,٢٠٠

شەهیدان

٤,٣٨٦

١٠,٩١٦,٩٣٤,٩٥٠

١,٦١٧,٧٥٠,٠٠٠

٧٦٥,١٣٥,٠٠٠

١٣,٢٩٩,٨١٩,٩٥٠

باخچەی ساوایان

٣٤

١٠٩,٢٣٥,٥٠٠

٠

٠

١٠٩,٢٣٥,٥٠٠

پەیمانگە

١,٤٨١

٢,٤٥١,٢٥٠,٠٠٠

٦٥٣,٨٥٠,٠٠٠

٢٧٢,٢٩٥,٠٠٠

٣,٣٧٧,٣٩٥,٠٠٠

زانكۆ

٢,١٥٠

٦,٣٤٦,٣٩٥,٧٥٠

٩٦٣,٤٥٠,٠٠٠

٤٩٢,٣٩٠,٠٠٠

٧,٨٠٢,٢٣٥,٧٥٠

قوتابخانە

٧٢١

٢,٠١٠,٠٥٣,٧٠٠

٤٥٠,٠٠٠

٤٥٠,٠٠٠

٢,٠١٠,٩٥٣,٧٠٠

كۆی گشتی

١١٥٥٨

٣٠,٠٠٨,٨٢٥,٢٠٠

٤,٢٩٧,٥٠٠,٠٠٠

١,٨٢٢,٧٧٠,٠٠٠

٣٦,١٢٩,٠٩٥,٢٠٠

 

 

نەهێشتنی سوودمەندبوون لە جارێک زیاتر لە بوودجەی گشتی

 

یەکەم: ته‌رخانكراوه‌كانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت و كه‌مئه‌ندامان

١- لیژنە لاوەکییەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەردەوامن لە وردبینی و پێداچوونەوە بە لیستەکانی سوودمەندان لە تەرخانکراوی خاوەن پێداویستیی تایبەت و کەمئەندامان کە کۆی گشتی دەگاتە (٨٦،٢٧٧) سوودمەند:

 

ژ

بابەت

ژمارە

١

ژمارەی کەمئەندامان لە ساڵی ٢٠١٨

١٠١،١٧٣

٢

ژمارەی کەمئەندامان لە مانگی ١/٢٠١٩

٧٧،٤٢١

٣

بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆتای ٢٠١٩ زیادکران

١٣،١٤٧

٤

ژمارەی کەمئەندامان لە مانگی ١/ ٢٠١٩

٩٠،٥٦٨

٥

ژمارەی کەمئەندامان لە مانگی ١٢/ ٢٠٢١

٨٦،٢٧٧

٦

ژمارەی کەم ئەندامی فەرمانبەر کە منحەکەیان بوو بە دەرماڵە

١٣،٢٤٩

  ٧

ژمارەی کەمئەندامان لە مانگی ٤/ ٢٠٢٢

٧٣٣٣٩

 

٢- فه‌رمانبه‌ری كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت:

  • پێداچوونەوە بە لیستی ناوی کەمئەندامانی فەرمانبەر کە ژمارەیان (١٣،٢٤٩) کەمئەندام بووە.
  • پێدانی دەرماڵە لە جیاتی کەمئەندامیی فەرمانبەران لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن و ئه‌م ده‌رماڵه‌یه نابێـته‌ رێگر له بەرانبەر‌ خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی دیکەی ئه‌م توێژه‌.

 

ژ

وردەكاری

ژمارە

١

ژمارەی كەمئەندامانی فەرمانبەر

١٣٢٤٩

٢

ژمارەی كۆدی بایۆمەتری  دوو جار دووبارە

٦٤٨

٣

ژمارەی كۆدی بایۆمەتری  سێ جار دووبارە

١٧

٤

ژمارەی كۆدی بایۆمەتری  چوار جار دووبارە

١

 

وەرگرتنی زیاتر لە مووچەیەک بەدەر لە یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان

 

لیژنەی باڵای بایۆمەتری و فەرمانگەى تەکنەلۆجیاى زانیارى لیستی ناو و زانیاری (١٠٨١٩) کەیسی دەستنیشان کردووە کە لە دوو جار زیاتر لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار کراون.  مووچە و خانەنشینى ئەو  حاڵەتانەی سەرەوە راگیراون. بۆ ڕاگرتنی مووچەى ناشایستە دەسەڵات دراوە بە گشت وەزارەتەکان بۆ هەڵبژاردنى مووچەى یاسایی و بڕینى یەکجارەکى مووچەى دووەم و سێیەم کە نایاسایین و ناردنى وێنەیەک بۆ دیاریکردنی لە بەشى بایۆمەترى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە:

لەکۆی (٢١،٥٨٨) كەیس بۆ دوو مووچە، ئەنجامی کاری لیژنەكە بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

  • وەرگرتنی دوو مووچەیی (فەرمانبەر و فەرمانبەر) (٧٩١) فەرمانبەر لە كۆی (١،٦٣٩) كەیس.
  • وەرگرتنی دوو مووچەیی (فەرمانبەر و خانەنشین) (٣،٩٠٩) مووچەخۆر لە كۆی (٨،١٤٧) كەیس.
  • وەرگرتنی دوو مووچەیی (خانەنشینی و خانەنشین) (٥،٩٠٩) خانەنشین لە كۆی (١١،٨٠٢) كەیس.

 

 

وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ

 

یەکەم: لیژنەی باڵای بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە (١٢/٧/٢٠٢٠( کۆبوونەوەی سێیەمی خۆی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا  بە میکانیزمێکی نوێ میلاک و بوودجەی هەردوو یەکەی )٧٠ و ٨٠ ( بخرێتە سەر وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.

  • بۆ رێکخستن و یەکخستنی هێزەکانی دەرەوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، ژمارەی لیوا هاوبەشەکان له‌ (١٤) بووه‌ته‌ (١٩) لیوا و میلاکی وەزارەت له‌ (٤٣،٣٤٧) بووه‌ته‌ (٥٦،٥٧٥) پێشمه‌رگه‌.
  • فەرماندەییەکانی هێزەکانی پشتیوانی (١ ، ٢) خراونەتەوە سەر میلاکی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگە.

 

ژ

بابەت

لە ١/٧/٢٠٢٠

لە ١/٤/٢٠٢٢

١

لیوا هاوبەشەکان

١٤

١٩

٢

میلاکی وەزارەت

٤٣،٣٤٧

٦٠،٠١٦

٣

فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی

نه‌بووه‌

١و ٢

٤

ئەو پێشمەرگانەی لە بانک مووچە وەردەگرن

٥،٨١٨

٣٣،٨٠٠

 

 

دووەم: دیوانی چاودێری دارایی دەست به‌  كاری پێویست کردووە بۆ  وردبینی لە یه‌كه‌كانی ژمێریاری هاوشێوه‌ی هێزه‌ ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت، و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌.

 

بڕگەی چوارەم و پێنجەم لە ماددەی (٤) یاسای چاکسازی:

  • ئەرکی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە بڕگەی چوارەم و پێنجەم لە ماددەی (٤):
  • ڕێنمایی بۆ رێکخستنی پاسەوانان لە هەرێمی کوردستان دەرچووە.
  • پەیکەری رێکخستنی بەڕێوبەرایەتی کاروباری پاسەوانی ئامادە کراوە و کە لە ماوەی (١٨٠) رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.
  • وەزارەتی ناوخۆ بۆ وەرگرتنی زانیاری بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکە، فۆڕمی تایبەت بە ژمارەی پاسەوانان بۆ سەرجەم بارەگا و دامەزراوە حزبییەکان و هەروەها پاسەوانی پارێزگاری لە خاوەن وەزیفە باڵاکان و بەرپرسانی سەربازی و ئاسایشی ناوخۆ کردووە. وەزارەتی ناوخۆ بارەگای بۆ بەڕێوبەرایەتی کاروباری پاسەوانان دابین کردووە.
  • ئەرکی وەزارەتی پێشمەرگە تایبەت بە بڕگەی چوارەم و پێنجەم لە ماددەی (٤):
  • وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بە فەرمانێکی وەزاری پاسەوانانی بۆ پلەکانی لیوا و موقەدەم و فەرماندەی فەوج و جێگرەکانی لە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە جگە لە هێزەکانی هەردوو یەکەی (٧٠ و ٨٠) دیاری کردووە.

ژ

ناونیشان

ژمارە

١

فەرماندەی لیوا

٦ پێشمەرگە و پاسەوان و شۆفێر

٢

مقدەم لیوا

٤ پێشمەرگە و پاسەوان و شۆفێر

٣

فەرماندەی فەوج

٤ پێشمەرگە و پاسەوان و شۆفێر

٤

جێگری فەرماندەی فەوج

٢ پێشمەرگە و پاسەوان و شۆفێر

٥

هەیئەی لیوا

٢ پێشمەرگە و پاسەوان و شۆفێر

 

 

شەشەم:

  • لیژنەیەکی پزیشکی تایبەت بە دیاریکردنی رێژەی پەککەوتەیی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ پشکنین و پێداچوونەوەی سکاڵای کەمئەندامانی پێشمەرگە پێکهێنراوە و ماوەی کارکردنیدا پشکنینی بۆ (٩،٦٤٦) کەمئەندام کردووە و ئەنجامەکانیشی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
  • (٤٦٥٠) کەمئەندام رێژەی پێویست لە سەرووی (٥٠٪) لە پشکنین دەرچوونە و بەپێی بڕیاری لیژنەی پزیشکی ساڵی ٢٠٠٧ خانەنشینی کەمئەندامانی پێشمەرگە ئەم رێژەیە بۆ پێشمەرگەی کەمئەندام کە دیاری کراوە.
  • بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ جیاکردنەوەی کەمئەندامی سەنگەر هەماهەنگی لەگەڵ هەردوو فەرماندەیی یەکەی (٧٠ و ٨٠) دەکات، ئەوانەی کە بەهۆی ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی بریندار بوون لەوانەی کە بە رووداو و بەدەر لە ئەرکی پێشمەرگایەتی برینداربوون.
  • (٣،٤١٧) کەس رێژەی پێویستیان نەهێناوە. بەڵام دوای وەرگرتنی سکاڵاکانیان، لیژنەت پزیشکی دووبارە پشکنین بۆ دیاریکردنی ئەوانەی شایستە دەکرێت.
  • (١،٥٧٩) کەس بۆ دیاریکردنی رێژەی کەمئاندامیان مامەڵەکانیان لە پرۆسەی پشکنین دایە.

 

دەرماڵەكان

 

دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگەی نەبەستراوەکانی وەزارەت

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ كۆبوونه‌وه‌ى رۆژی (٢٦/٥/٢٠٢١) میكانیزمى جێبه‌جێكردنى مادده‌ى (٥) تایبەت بە دەرماڵەکان له‌ یاساى چاكسازى خستە بە باس و سه‌رۆكایه‌تىی  دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لە (٢٩/٦/٢٠٢١)  لیژنه‌یه‌كی بۆ دیراسه‌تكردنى ڕێكخستنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و شایسته‌ بوون به‌پێى یاسا به‌ركاره‌كان پێکهێنا.

 

لیژنه‌ى ئاماژه‌ پێكراو ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی گرتەبەر:

١-   دیراسه‌تكردنى سه‌رجه‌م یاسا و په‌یڕه‌و و بڕیار و ڕێنماییه‌ به‌ركاره‌كان سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌كان بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ گشت دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.

٢-  بە جیا كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ندیى (دامه‌زراوه‌ ده‌ستورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان - سه‌رۆكایه‌تییه‌كان - سەرجەم وه‌زاره‌ته‌كان، ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكان و لایه‌نه‌ نه‌به‌ستراوه‌كان به‌ وه‌زاره‌ت) بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى سەرجەم ده‌رماڵه‌ خه‌رجكراوه‌كانى ئه‌و دامه‌زراوانه‌ و تاوتوێكردنى بنه‌ماى یاسایی خه‌رجكردنى ئه‌م ده‌رماڵانه‌.

٣- له‌ چوارچێوه‌ى یاسا و ڕێنماییه‌ به‌ركاره‌كان،  له‌سه‌ر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و بنه‌ماى خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌كان به‌ شێوه‌یه‌ك

لیژنەکە بۆ گرەنتیکردنی شایسته‌ی یاسایی فه‌رمانبه‌ران له‌ وه‌رگرتنى ده‌رماڵه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ى یاسا و ڕێنماییه‌ به‌ركاره‌كان و هەروەها لەسەر بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى، ڕاسپارده‌ یاساییه‌كانى ‌ بۆ لیژنه‌ى باڵاى بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسای چاكسازى دەنێرێت، بۆ ئەوەی پەسند بکرێت.

 

 

رێكخستنەوەی هەژماركردنی خزمەت

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری و سەرجەم وەزارەتەکان و دەستە و لایەنە نەبەستراوەکان بە وەزارەت

له‌سه‌ر داوای سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، لیژنەیەک بۆ دەستنیشانی کێشە و گیروگرفتەکانی جێبەجێکردنی  دارایی ژمارە (١٢) پێکهێنرا  و، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گیر و گرفت بۆ  جێبەجێکردنی ئەم ماددەیە لەلایەن تیمەکانی دیوانی چاودێری دارایی و تیمەکانی دەستەی دەستپاکی و لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری/ ب.گ. میلاکات ده‌ستنیشان كران:

 

  1. تێبینی له‌سه‌ر ڕێنمایی ژمارە (١١)ی وەزارەتی دارایی و ئابووری ساڵی ٢٠١٦ تایبەت بە ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران هەیە، كه‌ بووەتە بنەمای‌ ڕێنمایی دارایی ژماره‌ (١٢)ی ساڵی ٢٠٢٠. جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (٦) بۆ رێكخستنەوەی هەژماركردنی خزمەت له‌ یاسای چاكسازی په‌یوه‌سته‌ به‌ دووبارە گەڕاندنەوەی پلە بەرزکردنەوە بۆ هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە شایستەی پێدانی پلەن، و پێویستە هەریه‌ك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی پلاندانان پله‌كان به‌ (حذف واستحداث) تۆمار بكه‌ن و لە یاسای بوودجەی هەرێمی کوردستان بیچه‌سپێن.
  2. له‌ ئەژمارکردنی خزمەتی پێشمەرگایەتی و ئاوارەیی و ...هتد ڕەچاوی گشتاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری ژمارە (٢٣)ی ساڵی ٢٠٠٤ و ڕێنمایی دارایی ژمارە (٥١)ی ساڵی ٢٠٠٧ و هه‌ردوو ڕێنمایی ژمارە (٣ و ٨)ی ساڵی ٢٠١٠ نەکراوە.
  3. فەرمانبەری ڕێکخراوەکان کە بوونەتە میلاکی هەمیشەیی لەسەر دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم بەدەر لە یاسای ڕاژەی شارستانی دامەزراون و پلە و پایەیان پێدراوە، بەرایی پێویست لە دۆسییەکانیان نییە و ناو و ناونیشانەکانیان لەگەڵ بڕوانامە و خزمەتیان ناگونجێت و فه‌رمانی دامه‌زراندنیان نییه‌ و هیچ بڕگه‌ و مادده‌یه‌ك له‌ یاسای چاكسازی و ڕێنمایی دارایی چاره‌سه‌ری  ئه‌م بابه‌ته‌ی نه‌كردووه‌.
  4. لە ماددەی (٦) بڕگەی (پێنجەم) خاڵی (١) هاتووه‌ (هەر پێگەیەکی یاسایی لە بواری ڕاژەی شارستانی ڕاژەی گشتی درابێت بە فەمانبەر بە بڕیاری کارگێڕی ئەو پێگەیە پارێزراو دەبێت) ئەو بابەتە تەفسیری جیاواز هەڵدەگرێت.
  5. بەهۆی بارودۆخی كارگێڕی و سیاسی هه‌رێمی کوردستان له‌ دوای ڕاپەڕینی ساڵی (١٩٩١) زۆرێک لە دۆسییەکان سووتاون و ئەوەش ئاستەنگە لە بەردەم جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنمایی چاکسازی بە تایبەت لە وەزارەتی ناوخۆ.
  6. بەهۆی جیاوازی لە ڕێنماییەکان بەتایبەتی هەژمارکردنی ڕاژە لەنێوان هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی بۆ چۆنییەتیی پێداچوونەوە بە دۆسییەی کەسی جیاوازی دروست دەبێ، بۆیە دەبوو ڕەچاوی ئەوە بکرایە.
  7. دوای دەرچوواندنی رێنمایی ژمارە (١٢) لە ٢٩/٦/٢٠٢٠ ڕێنمایی ڕێکخستنەوەی هەژمارکردنی خزمەت و پلەی وەزیفی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری، گشت وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت دەستیان بە پێداچوونەوە بە دۆسییەی فەرمانبەران کرد و وردبینی بۆ دۆسییەی (٣٤٠،٩٢١) کرا:

 

ژ

ناوی وەزارەت یان دەستە

ژ. گشت دۆسییەکان

ژ. دۆسیەی ووردبینیکراو

ژ. زیادەی پلە

ژ. زیادەی سەر مووچە

جیاوازی کۆی مووچە

تێبینی

١

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

٥٩٨

٢٠٠

٣٨٨

٤٣٩

٧١,٧٦٧,٢٨٠

بەردەوامن

٢

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

٦٢٠

٦٢٠

٥٣

٣٦

٤,٧٢١,٠٣٠

تەواو بووە

٣

ئەنجومەنی دادوەری

٢١٨٧

١٧٢١

٣٨

١١٠

٦,٨٩٧,٠٠٠

بەردەوامن

٤

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران

١٠٨٦

١٠٣٥

٩٢٣

١٩٢٧

١٣٣,٨٤٤,٧٨٠

بەردەوامن

٥

دیوانی چاودێری دارایی

٣٨٩

٣٨٩

٣٩

٣١

١٣٩٠٧٠٠٠

تەواو بووە

٦

دەستەی دەستپاکی

٢٠٢

٢٠٢

١١

٧

٣,١٣٧,٠٠٠

تەواو بووە

٧

وەزارەتی  ناوخۆ

٥٤٠٥

٥٢٢٦

١١٧

٢٥

٣٢,٠٥٨,٠٠٠

شارستانی بەردەوامن

١٠

وەزارەتی داد

٤١٥٨

٤١٥٨

٦٢

٥٣

١٤,٥١٤,٣٥٠

تەواو بووە

١١

وەزارەتی پەروەردە

١٦٢٦١٣

١٦٢٦١٣

٢٦٢

٤٤٠٤

٢٢١,٩١٥,٨٤٧

تەواو بووە

١٢

وەزارەتی ئاوادانکردنەوە و نیشته‌جێكردن

٥١٧٥

٥١٧٥

٣٤٦

١٥٩

٤٢,٩٦٩,٠٠٠

تەواو بووە

١٣

وەزارەتی کشتوکاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاو

٩٨٤٩

٩٨٤٩

١٦٠

٨٤٣

١٨,٠٥٧,٠٠٠

تەواو بووە

١٤

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار

٢٤٣٨٢

١٧٥٢٧

٧٢١

١٧٥٤

٤٢,٠٥٦,٤٩٨

بەردەوامە

١٥

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

٤٩١٢

٤٩١٢

٣١٧

٧٤٦

٥٠,٧٤٨,٧٥٠

تەواو بووە

١٦

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان

٦٨٥٦

٦١٦٨

٨٧٤

٧٠٠

١٦٧,٣٥٠,٢٠٠

بەردەوامن

١٧

وەزارەتی تەندروستی

٤٩٢٢٧

٤٠٨٩٣

٦٩٢

١٤٤٢

١٣٩,٥٩١,٢٥٠

بەردەوامن

١٨

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

٥٨٥٠

٤٩٠٣

٢٥

٣١

٦,٩٧٧,٧٥٠

بەردەوامن

١٩

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

١٣٥٩

١٣٥٩

١٦٨

٤٦

٤٩,٨٣٢,٠٠٠

تەواو بووە

٢٠

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی

١٢٥١٠

١٢٥١٠

١١٣

٢٢٥

١٢,٦٤٨,٠٠٠

تەواو بووە

٢١

وەزارەتی دارایی و ئابووری

١٤٤٣٧

١٤٤٣٧

٩٨٦

١٥٤٨

١١٦,١٥٧,٥٠٠

تەواو بووە

٢٢

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

٣١٤٩

٣١٤٩

١١٨

٣٠٨

٢٢,٣٠٧,٠٠٠

تەواو بووە

٢٣

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

٣١٣٥٠

٢٥٠٦٢

٢٩٨

١٦٤

١٠٣,٣٩٦,٧٨٠

بەردەوامن

٢٤

وەزارەتی کارەبا

١٤١٣٩

١٤١٢٢

١٩٣

١٠٢

٥٣,٦٥٦,٨٣٨

تەواو بووە

٢٥

وەزارەتی پلاندانان

١٠٣٤

١٠٣٤

٢٠

٥٢

٤,٧٩٩,٠٠٠

تەواو بووە

٢٦

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان

١٨٧٥

١٥٨٧

٤٨

١٠٤

٩,٦٧٠,٠٠٠

تەواو بووە

٢٧

دەستەی وەبەرهێنان

٥٠٠

٥٠٠

٧٩

٣٥

٥,٧٢٣,٠٠٠

تەواو بووە

٢٨

ده‌سته‌ی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

١٥٠

١٣٠

نیە

نیە

نیە

تەواو بووە

٢٩

دەستەی مافی مرۆڤ

٢٩٦

٢٩٦

٢٢

١١١

٤,٢٣٦,٠٠٠

تەواو بووە

٣٠

کۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و ڕاپرسی

٥٤٠

٥٤٠

١١

٢

 

تەواو بووە

٣١

دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە

٣٧٦

٣٧٦

٨٤

٧

٧,٢٦٢,٥٥٠

تەواو بووە

٣٢

دەزگای گشتی کاروباری مین

٢٢٨

٢٢٨

٢٨

٢٠٣

٦٠٧,٤٠٠

تەواو بووە

کۆی گشتی

٣٦٥٤٥٢

٣٤٠٩٢١

٧١٩٦

١٥٦١٤

١,٣٦٠,٨٠٨,٨٠٣

 

 

 

  • لە ئەنجامی جێبەجێکردنی رێنمایی دارایی ساڵی ٢٠٢٠ و هەموارەکەی لە ٢١/٩/٢٠٢١، تایبەت بە یەکخستنەوەی دۆسییەی کەسیی گشت ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لە دروستکردنی دۆسییەی کەسی، لیژنەی تایبەت بەردەوامن بۆ دروستکردنی دۆسییەکان لە لیوا هاوبەشەکانی  وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.

 

ژ

جۆری دۆسییە

کۆی گشتی دۆسییە

دۆسییەی ئامادەکراو

١

ئەفسەران

٤،٦١٣

٢،٣٥٢

٢

پێشمه‌رگه‌ و كارمه‌ند

٥٥،٤٠٣

٣٩،٦٣٠

 

مادەی (٧) بواری خانەنشینی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بە پشت بەستن بە ڕێنمایی دارایی ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە یەکخستنی خانەنشینی لەسەر کارکردن بۆ جێبەجێکردنی ئەم مادەی (٧)  بەردەوامە:

 

پلەی خانەنشینی

ئه‌وانه‌ی به‌ فعلی پۆسته‌كه‌یان بینیوه‌

ژمارەی خانەنشینانی هەموارکراو

دادوەر

١١٣

١١٣

پەرلەمانتار

٣٢٥

١٧١

وەزیر

١٤١

٥١

بریکاری وەزیر

١٣٩

١٣٩

ڕاوێژکار

٢٩٧

٢٩٧

بەڕێوەبەری گشتی

٤١٦

٣٦٩

کۆی گشتی:

١١٣٨٤

١١٤٠

 

ماددەی (٨)

هەڵوەشانەوەی گشت بەڕێوبەرایەتیی خانەنشینی و گواستنەوەیان بۆ  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری:

  • وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە قۆناغی یەکەمدا دۆسییەی (٢٤٢٤) خانەنشینی (خانەنشینی سەربازی، خانەنشینی بە هۆکاری تەندروستی، خانەنشینی کۆچکردوو) بە لیستی مووچە و میلاکیان بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری گواستەوە.
  • وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لە قۆناغی دووەم دۆسییەی (١٣٦) خانەنشینی دیکە بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری گواستەوە.
  • لەمەودوا دۆسیەی خانەنشینان پێشمەرگە، کاتێ خانەنشین دەبن ڕاستەوخۆ بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەگوازرێنەوە. وەک هەنگاوی یەکەم دۆسییەی (٥٩) خانەنشین بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری گواستراوەتەوە.

 

دامه‌زراندنی سندووقی خانه‌نشینی:

بۆ جێبەجێکردنی  یاسای خانەنشینی کارپێکراوی ژمارە (٢٧)ی ساڵی ٢٠٠٦ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌ گیراونەتەبەر:

  • پەیڕەوی ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠٢٠ پەیڕەوی ناوخۆی سندووقی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان – عێراق دەرچووە.
  • ڕێنمایی دارایی ژماره‌ (٢٤) ساڵی ٢٠٢٠ تایبه‌ت به‌ سندووقی خانه‌نشینی ده‌رچووە.
  • گشتاندنی دارایی ژماره‌ (٢٤) له‌ ٢٥/١١/٢٠٢٠ سندووقی خانه‌نشینی.
  • فەرمانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ژمارە (٥٦٧) لە ١٥/١٢/٢٠٢١ تایبه‌ت به‌ دامه‌زراندنی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندووقی خانەنشینی.
  • ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندووقی خانەنشینی، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌ (٢٢/١٢/٢٠٢١) به‌ ئامادەبوونی سەرۆک و ئه‌ندامانی ئەنجامدا و کۆنووسێکیان بۆ وەزیری دارایی و ئابووری نارد.

 

مادەکانی (٩) و (١٠)

هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینیی پلە باڵاکان کە وەک ڕێزلێنان پێیان دراوە یان بە پلەیەکی بەرزتر خانەنشین کراون:

لیژنەی پێکهاتوو ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەم مادەیەی گرته‌به‌ر  و ئەم ئەنجامەی خوارەوە خستەڕوو:

 

دۆسیەی تایبەت

بە پلەیەکی بەرزتر

وەک رێزلێنان

کۆی گشتی

پلە

 

٦

٣٥

٤١

وەزیر

٦

١٠

١٩

٣٥

بریکاری وەزیر

 

٥

٤١

٤٦

راوێژکار

 

 

٣٥٤

٣٥٤

بەرێوبەری گشتی

 

  • ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی لیستی ناوی ئه‌و به‌ڕێزانه‌، لیژنه‌یه‌كی وه‌زاری له‌ هه‌رسێ فراكسیۆنی سه‌ره‌كیی ‌ناو حكومه‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سكرتێری لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچوونی یاسای چاكسازی پێكهێنا‌.

 

حوكمەكانی كۆتایی

 

دامەزراندن لە ئەركەكانی (بەڕێوەبەری گشتی و راوێژکار و سەرووتر) و (پەیڕەوی مەرجەکانی دامەزراندن بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی بەرەو ژوور):

ئەنجومەنی وەزیران پەیڕەوی مەرجی دامەزراندنی پلە باڵاکان لە بەڕێوەبەری گشتی و ڕاوێژکار بەرەو سەرەوە دەرکردووە و چووەتە باری جێبەجێکردنەوە لە رێکەوتی ١٦/٨/٢٠٢٠ لە ژمارە (٢٥٣) ی وەقایعی کوردستان بڵاو کراوەتەوە.

 

خانەنشین کردنی فەرمانبەر بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی و سەرووتر کە پێکهاتەی ئیداری لە ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و سەرووتر بەڕێوە نابەن و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکانی (پارێزگار، قائمقام، بەڕێوەبەری ناحیە)ش دەگرێتەوە:

سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە دۆسییەی ئەو بەڕێوەبەرە گشتی و پلە باڵا و پارێزگار و قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیانە پێکهێناوە کە پێکهاتەی ئیداری بەڕێوە نابەن. لیژنەکە بە لیستێک ژمارە و ناونیشانی ئەو کەسانەی دیاری کردووە  و لەگەڵ پێشنیار بۆ چۆنییەتی یەکلایی کردنەوەیان لە بەردەوامبوون لە کار یان خانەنشینکردنیان بۆ ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویست لە بارەیانەوە بدات:

ز

ناونیشانی وەزیفی

ژمارە

١

بریکاری وەزارەت

٣

٢

پارێزگار

١

٣

جێگری پارێزگار

٤

٤

بەڕێوەبەری گشتی

٦٥

٥

قائمقام

٢٩

٦

بەڕێوەبەری ناحیە

٥٢

کۆی گشتی:

١٥٤

 

ماددەی (١٣): سیستەمی بانکی

 

تایبەتە بە وەزارەتی دارایی و ئابووری و لیژنەی باڵای بایۆمەتری و فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری:

 

یەکەم:  ڕێکخستنەوەی بواری بانکی و کردنەوەی ئەژمێری بانکی

  • لەبەر ئەوەی بانکەکانی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سیستەمی سوێفتی جیهانی نەبەستراون، بۆیە پێویست بوو بانکێکی حکومی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق مۆڵەت وەربگرێت، لە کابینەی نۆیەم هەنگاوەکانی دامەزراوەکانی بانکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و مۆڵەتی سەرەتایی لە بانکی ناوەندی عێراق وەرگرتووە.

 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی دادی راسپاردووە ڕێكاری یاسایی پێویست بۆ‌ گواستنه‌وه‌ی  ئەو (٧٧) موڵكانه‌ی سنووری پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان بگرێتە بەر کە لە لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی (بانكی ناوه‌ندیی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) خه‌مڵاندنی به‌هایان بۆ کراوە و ‌ به‌هاكه‌یان (٢٢٥) ملیار دیناره و به‌ نەخت (٢٥) ملیار دیناریش وه‌ك سه‌رمایه‌ی بانكی نیشتمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان دیاری کراوە‌.

  • تەکنەلۆجیای بانکەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری ژێرخانی ئەلیکترۆنی ئامادە کردووە.
  • لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە (٣٣،٨٠٠) پێشمەرگە مووچە لە بانک وەردەگرن.

 

دووەم: زیادکردنی کەمترین مووچەی خانەنشینی

ئه‌م بڕگه‌یه‌ پێویستی به‌ هه‌موار كردنی یاسای خانه‌نشینی (٢٧)ی ساڵی ٢٠٠٦ و یاسای ژمارە (١٨)ی ساڵی ٢٠١١ مووچە و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و یاسای  (٣٨)ی  ساڵی ٢٠٠٧ مووچە و خانەنشینی پێشمەرگە ‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان  یان جێگیركردنی ئاستی زیاد كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌ یاسای بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان هەیە‌.

 

سێیەم: قەرزە بازرگانییەکان

پرۆسەى جێبەجێکردنى ئەم مادەیە لە یاساى چاکسازى بە سەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتىی کاروبارى یاسایى لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى و بەڕێوەبەرایەتیى گشتىی بانکە بازرگانییەکان دەستى پێکردووە و لە رێگەى نوێنەرانى بانکەکان بەپێى یاساى (قانون تحصيل الديون الحكومية رقم (٥٦) لسنة ١٩٧٧) رێکارەکانى وەرگرتنەوەى قەرزەکان بەڕێوە دەچێت و مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسییە دەکرێت.

 

ئەنجامی جێبەجێکردنی ئەم ماددەیە  بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

 

یەکەم: لە کۆى گشتی قەرزە بازرگانییەکان کە ئەسڵی قەرزەکە (٤٢٩,٣٨٦,٩٣٨,٩٨٨) ملیار دینارە و بە سوودى کەڵەکەبووى بانکییەوە دەبێتە (٩٦٩،٤٠٢،٨١٥،٨٤٩) ملیار دینار، تا ئێستا (٤١،٢٤٤،١٩٩،٤٠٧) ملیار دینار گەڕاوەتەوە.

دووەم: (١٦٩) موڵکە بەرانبەر  قەرزەکانی ئاسانکاریى بانکی بە ڕەهن دانراون.

سێیەم: وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌ بازرگانییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بووە‌:

 

ژ

ناوى بانک

 

سەرجەمى دۆسییەکان

كۆی موڵکى رەهن کراو

ئەسلى قەرزەکان

سودى قەرز

گوژمەى گەڕاندنەوەى قەرز

   (بەرەهن/ بە نەقد)

 

كۆی

قه‌رزی ماوه‌

بە موڵک گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌

بۆ بانك

بە کاش

كۆی گوژمه‌ی گه‌ڕاوه‌

 

١

زاگرۆس

٢٥

٥٣

٤١,٣٥٢,٨١٥,٠٤٤

٥٧,٦٣٠,٤٣٧,٣٦٨

 ٠

١,٥١٨,٧٤٥,٦١٠

١,٥١٨,٧٤٥,٦١٠

٩٧,٤٦٤,٥٠٦,٨٠٢

٢

دووین

١

١

٩٥,٠٠٠,٠٠٠

١٤٣,٣٥٢,٧٩٨

 ٠

١٠٠,٠٠٠,٠٠٠

١٠٠,٠٠٠,٠٠٠

١٣٨,٣٥٢,٧٩٨

٣

فیدراڵ

٤

٧

٢٨,١٦٥,٠٠٠,٠٠٠

٣١,٦١١,٩٨٠,٨١٦

 ٠

 ٠

٠

٥٩,٧٧٦,٩٨٠,٨١٦

٤

کۆیە

٢٠

٢٠

٥٥٥,٨٧٥,٩٥٠

١٤,٧٢٧,٢٠٠

٠ 

٨٦,٠٥٠,٠٠٠

٨٦,٠٥٠,٠٠٠

٤٨٤,٥٥٣,١٥٠

٥

عەنکاوە

١

  ٠

٩٠,٠٠٠,٠٠٠

٦٢,٣١٥,٠٥٤

٠ 

١٥٢,٣١٥,٠٥٤

١٥٢,٣١٥,٠٥٤

٠

٦

نیشتمان

٣٤

٥٧

٢٧,٨١٣,٠٠٠,٠٠٠

٣٩,٧٨٥,٤٤٨,٣٧٢

٣١٥،٠٠٠،٠٠٠

٦,٣٣٤,٧٣٢,٣١٣

٦,٦٤٩,٧٣٢,٣١٣

٦٠,٩٤٨,٧١٦,٠٥٩

٧

باواجى

١

١

٢٠,٩٧٦,٣٥٠

٥٦١,٤٠٠

٠

٠ 

٠

٢١,٥٣٧,٧٥٠

٨

دێدەوان

٩

٤٢٨

٢١١,٤٧٦,٠٠٠,٠٠٠

٣٧٩,٤١٤,٨٩٨,٤١١

٠

٠

١,٢٧٦,٠٦٠,٠٠٠

٥٨٩,٦١٤,٨٣٨,٤١١

٩

هەریر

٤

٦

٥٣٢,٤٨٣,٨٠٠

٦٨٧,٩٠٣,٧٥٠

٤٠,٠٠٠,٠٠٠

٨٢,٢٩٥,٥٠٠

١٢٢,٢٩٥,٥٠٠

١,٠٩٨,٠٩٢,٠٥٠

١٠

منارە

١

٢٠

٧,٩٦٠,٧٣٢,٧٩٧

٢٢,٨٦٩,٨٩٠,٧٦٨

٠

٠

٠

٣٠,٨٣٠,٦٢٣,٥٦٥

١١

سەربەن

٢

٥

١٤٧,٢٥٧,١٧٥

١٣٥,٢٨٨,١١٤

٠

٢١٨,٦٧٥,٠٠٠

٢١٨,٦٧٥,٠٠٠

٦٣,٨٧٠,٢٨٩

١٢

داسنیا

٢

٣

١,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠

١,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠

٠ 

٠ 

٠

٢,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠

١٣

گۆیژە

١٠

١١

٢٤,٧٦٤,٠٠٠,٠٠٠

١,٤٨٧,٩٣٢,٣١٨

٢٥،٦٠٠،٠٠٠،٠٠٠

٧٤،٠٠٠،٠٠٠

٢٥،٦٧٤،٠٠٠،٠٠٠

٥٧٧,٩٣٢,٣١٨

١٤

ئاڵاى هەرێم

١٣

١٤

٧٢٤,٠٠٠,٠٠٠

٥١٦,٧٨٩,٩٨٣

٠

٧٠,٣١٩,١٢٠

٧٠,٣١٩,١٢٠

١,١٧٠,٤٧٠,٨٦٣

١٥

ئاشتى

١٥

١٤

٣,٢٣٤,٣٠٩,٣٤٧

٣,٢١٥,٤٩٢,٣٠٩

٨٠٠,٠٠٠,٠٠٠

٢,٧٨٩,٨٦٥,٠٠٠

٣,٥٨٩,٨٦٥,٠٠٠

٢,٨٥٩,٩٣٦,٦٥٦

١٦

سلێمانى/١

١٥

١٦

٨٠,٨٤٣,٨٦٥,٤٢٥

١,٢٠٤,٥٧٦,٦٥٠

٠ 

١,٧٠٢,٨٣٨,٧١٠

١,٧٠٢,٨٣٨,٧١٠

٨٠,٣٤٥,٦٠٣,٣٦٥

١٧

توى مەلیک

١

١

٤٢,٦٨٩,٢٥٠

٤٦,٧٣٢,٥٠٠

٠

٤٦,٧٣٢,٥٠٠

٤٦,٧٣٢,٥٠٠

٤٢,٦٨٩,٢٥٠

١٨

قەڵادزێ

٣

٣

٨٣,٦٥٥,٠٠٠

١٠٣,٥٧٩,١٠٠

٠ 

 ٠

٠

١٨٧,٢٣٤,١٠٠

١٩

ئەزمەر

٥

٦

٣٦٠,٠٠٠,٠٠٠

٩,٣٣٦,٢٥٠

 ٠

٣٦,١٢٠,٠٠٠

٣٦,١٢٠,٠٠٠

٣٣٣,٢١٦,٢٥٠

٢٠

رانیە

١

١

٤٤٥,٢٥٠

٥,٣٥٠

٠ 

٤٥٠,٦٠٠

٤٥٠,٦٠٠

٠

٢١

دەربەندیخان

٢

٣

١٢٤,٨٣٣,٦٠٠

٧٤,٦٢٨,٣٥٠

٠ 

٠ 

٠

١٩٩,٤٦١,٩٥٠

کۆى گشتى

١٦٩

٦٧٠

٤٢٩,٣٨٦,٩٣٨,٩٨٨

٥٤٠,٠١٥,٨٧٦,٨٦١

٢٦,٧٥٥,٠٠٠,٠٠٠

١٣,٢١٣,١٣٩,٤٠٧

٤١,٢٤٤,١٩٩,٤٠٧

٩٢٨,١٥٨,٦١٦,٤٤٢

 

 

 

زانیارى  لەسەر کۆى گشتى قەرزەکان

١

بڕى قەرزى ئاسانکارى

٤٢٩,٣٨٦,٩٣٨,٩٨٨

٢

بڕى سودى بانکى

٥٤٠,٠١٥,٨٧٦,٨٦١

٣

کۆى قەرز + سود

٩٦٩,٤٠٢,٨١٥,٨٤٩

٤

ئەو پارەیەى گەڕاوەتەوە       

٤١,٢٤٤,١٩٩,٤٠٧

٥

ئەو پارەیەى نەگەرێندراوەتەوە

٩٢٨,١٥٨,٦١٦,٤٤٢

 

 

ماددەی (١٥): سیستەمی بایۆمەتری

 

لیژنەی باڵای بایۆمەتری بە بڕیاری ژمارە (٦٥) لە ڕێکەوتی ٧/٧/٢٠٢٠ی ئەنجومەنی وەزیران پێکهات و یەکەم کۆبوونەوەی لە ڕێکەوتی ٧/٩/٢٠٢٠ ئەنجام دا بە مەبەستی گرێدانی سەرجەم مووچە و منحە و شایستە داراییەکان بە سیستەمی بایۆمەتری بۆ ئەوەی لە مەودوا بەپێی سیستەمی بایۆمەتری گشت مووچە و منحە وەربگیرێت، لە ئێستادا لیژنەی باڵای بایۆمەتری سەرقاڵی تۆماری دواکەوتووانە لە فەرمانبەرانی شارستانی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزەکانی پێشمەرگە و سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و سەربازی کە تا ئێستا بایۆمەترییان بۆ نەکراوە و وەک

پووختەیەک لە قۆناغی دووەمی پڕۆگرامی بایۆمەتری بۆ تۆمارکردنی ئەم فەرمانبەرانەی مەدەنی و سەربازی و خانەنشینی کە تا ئێستا لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار نەکراون:

  • تەواوبوونی سیستەمی دیجیتاڵی بەڕێوەبردنی مووچەخۆران (Payroll Management System) کە لە وەشانی یەکەمدا بریتییە لە تۆمارکردنی مووچەخۆر بۆ یەکە ژمێریارییەکان، بە دیجیتاڵکردنی ڕێڕەوی خشتەی مووچە و کارکردنی یەکە ژمێریارییەکان لەسەر لیستی مووچە.
  • تەواو بوونی سیستەمی دیجیتاڵی گواستنەوەی مووچە، کە لە ڕێگەی سیستەمی دیجیتاڵیی بەڕێوەبردنی مووچەخۆرانەوە ئەنجام دەدرێت.
  • تەواوبوونی سیستەمی دیجیتاڵیی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان (Mini- HR) کە ئەمەش بەشێکە لە سیستەمی دیجیتاڵیی بەڕێوەبردنی مووچەخۆران.
  • تەواوبوونی ڕێژەی (٨٠%)ی دروستکردن و گەشەپێدانی پرۆگرامی نوێی بایۆمەتری کە لە دەتوانێت هەر لە کاتی تۆمارکردندا ژمارەی کەسیی بێ هاوتا بەردەست بخات.
  • تەواوبوونی ژێرخانی (API) بۆ پڕۆگرامی بایۆمەتری، کە بۆ پێدانی زانیاری کەسی تۆمارکراو بۆ ئەو سیستەمانەی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەکار دێت. هەروەها، دانانی هەژماری کەسیی بێ هاوتا وەکو بنچینەیەک بۆ پێدانی ئەو زانیارییانە.
  • ئامادە کردن و بەردەست خستنی (٤٥٦,٢١٢) ژمارەی کەسی بێ هاوتا بۆ مووچەخۆرانی جۆری (شارستانی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ). هەروەها، پاکتاوکردن و ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵانەی کە لە پاش ڕادەستکردنی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا بۆ مووچەخۆران وەکو تێبینی گەڕێندراوەتە لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری.
  • ڕادەستکردنی (٤٣٣,٢١٣) ژمارەی کەسیی بێ هاوتا بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری، کە دوابەدوای پاکتاوکردن و ڕاستکردنەوەی گشت هەڵەکان بۆ بەکارهێنان ئامادە کراون. هەروەها لیژنەی باڵای بایۆمەتری کار لەسەر (٩٩٢٧) ژمارەی کەسیی بێ هاوتا دەکات کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم داتایە ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکرێت.
  • پرۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری بۆ ئەو کەیسانە بەردەوامە کە کێشەیان لەسەرە یان بۆ تۆمارکردن دواکەوتوون.
  • لە قۆناغی دووەمی بایۆمەتری، پێناسی دیجیتاڵیی (٤٥٦,٢١٦) فەرمانبەری شارستانی ئامادە کراوە. ئەم پێناسە جگە لەوەی وەکو ژمارەی بانکی خاوەنەکانیان بەکار دێن، ڕەخسێنەری گشت خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانن. پێناسی دیجیتاڵی کرۆک و کلیلی سیستەمەی زانیاری دانیشتووانی هەرێمی کوردستانە.

 

مادده‌ی (١٦)

پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی خاوه‌ن وه‌زیفه‌ باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان، (٤٩٦) فەرمانبەر کە بە پلەی شارەزا خانەنشین کرابوون، مووچه‌كانیان هه‌موار كرایه‌وه.

 ‌ لە ئێستادا یادداشتنامەیان‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایەتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووە بە مەبەستی

بۆ پێداچوونەوە بە بڕیاری هەموارکردنی مووچەکانیان چ بە ڕێگای هەموارکردنی یاسای چاکسازی یان بەدەرکردنی ئەو شارەزایانەی کە پێش ١/٧/٢٠٢٠ خانەنشین کرابوون، یادداشتنامە دراوەتە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران.

 

ماددەی (١٧)

ئەنجومەنی وەزیران پەیڕەوی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢٠ لە ١/٤/٢٠٢٠ دەرکرد.