Skip to the content

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە نەسڕوڵڵا ڕەشنودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و پێکەوە چەند بابەتێکی جێی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، لە هەولێر بەڕێوەچوو، باس لە چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران بە تایبەت لەڕووی بازرگانییەوە کرا، لەو چوارچێوەیەشدا  شێو ...

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە عەلی رەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە، ٢٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو و مەولود یاکوت کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم و دابان شەدەڵە جێگری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوون، باسی دۆخی عێراق بە گشتی و ...

بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، شۆڕش ئیسماعیل گەڕایەوە بۆ ئەرکەکەی وەک وەزیری پێشمەرگە.

بەبۆنەی گەڕاندنەوەی ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ ٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، لە دیوانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیر و سەرۆکی دەستەی ئەرکان و ئەمینداری گشتی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەت بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە دەبێت گلەیی و ناکۆکییەکان وەلابنرێت و پێکەوە وەک یەک تیم کار بکەن. وتیشی: ئاساییە ناکۆکی هەبێت لەنێوان لایەنە ...

قوباد تاڵەبانی: بە داخەوە تا ئێستا پرسی توندوتیژی دژی ژنان لای بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگا پرسێکی پەراوێز بووە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە وتارێکدا لە دیداری سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕایگەیاند: "بەداخەوە تا ئێستا پرسی توندوتیژی دژی ژنان لای بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگا و تەنانەت لای بەشێک لە نوخبەی سیاسی و ڕۆشنبیری پرسێکی پەراوێز بووە."لە دیدارەکەدا کە ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە سلێمانی بەڕێوە چوو، جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوە دا "پرسی توندوتیژ ...

کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی گرفتی ڕێگاوبانی کۆیە و دەوروبەری ئەنجام درا

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ـی حوزەیرانی 2023,بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بەشداری د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەیەوەکی گرنگ سەبارەت بە چارەسەرکردنی گرفتی ڕێگاوبانەکانی قەزای کۆیە و دەوروبەری ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەکە لە دانا عەبدولکەریم ، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد موفتی ...

قوباد تاڵەبانی و کۆنسوڵی ئەمریکا لەسەر چۆنییەتی پشتگیریکردنی چالاکییە کلتوری و هونەرییەکان لە سلێمانی کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئێرڤن هیکس کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا تاوتوێی چەند پلانێکی هاوبەشیان کرد بۆ چۆنییەتی پشتگیریکردنی چالاکییە هونەری و کلتورییەکانی پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی کوردستان.لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە ١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی دا بە پێگەی مێژوویی سلێمانی لە ب ...