Skip to the content

کار و چالاکییەکان

له‌ شاری سلێمانی، په‌رده‌ له‌سه‌ر پەیکەری شانۆکاری کۆچکردوو (غازی بامەڕنی) لادرا

رۆژی شەممە ٢٠٢١/٣/٢٧ لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، پەردە لەسەر پەیکەری شانۆکاری کۆچکردوو (غازی بامەڕنی) لادرا.

به‌ بۆنه‌ی یادەکانی ئادار و نەورۆز، هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی ، دەستی بەکارەکانی کرد

رۆژی پێنج شەممە ٢٥/٣/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان، هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی ، دەستی بەکارەکانی کرد.

لەدیداری دەزگاکانی ڕاگەیاندندا

ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/2/28 حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و د.سالار عوسمان بریکاری وەزارەت، پێشوازیان لە ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

کردنەوەی سەنتەری ڕۆشنبیری ئەرمەن

بەئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و پارێزگاری هەولێر و جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو جێگری وەزیری دەرەوە و سەرکونسڵی ئەرمینیا لەهەرێمی کوردستان و باڵوێزی ڕوسیا لەعێراق، سەنتەری ڕۆشنبیری ئەرمەن لەسەر قەڵای هەولێر کرایەوە.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە ژمارەیەک پسپۆری بواری دەستنوس کرد

ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 حەمەی حمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبونی ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی ناو دیوانی وەزارەت پێشوازی لە عبدولمەجید حەیدەری پسپۆری بواری دەستنوس و ژمارەیەک لێکۆڵەرکرد.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کرد.

حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکان و بەڕێوەبەرانی دیوانی وەزارەت پێشوازی لە بەڕێز عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان کرد.

بەئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان دیداری ڕۆژبەیانی بەڕێوەچوو

ئەمرۆ پێنجشەممە 2021/2/11 بە چاودێریی و ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و له‌ ژێر دروشمی (هزر و هەڵوێست لە خامەی مەلا جەمیل رۆژبەیانیدا) دیدارەکە دەستی بەکارەکانی کرد کەبۆماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامە و لەلایەن ناوەندی رۆشنبیری ئەدیبان و نووسەرانی کەلارەوە ڕێك خراوه‌ و نووسەران و رۆشنبیرانی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان و دەرەوەی كوردستایش بانگهێشت كراون.

کردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاری لە کەلار

ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/11 لە گەلەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری کەلار حەمەی حەمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشانگایەکی بۆ هونەرمەند عەلی تازە دێیی کردەوە

یاریگایەکی وەرزشی لەسەنگەسەر کرایەوە

ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/4 حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەشارۆچکەی سەنگەسەری دەڤەری ڕاپەڕین یاریگایەکی وەرزشی کردەوە کەلەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکراوە.

ئامادەکاری بۆ بەڕێوەبردنی هەفتەی سلێمانی

ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/3 لە پێناوی زیاتر خزمەتکردنی شاری سڵیمانی وەک پایتەختی رۆشنبیری و شاری داهێنانی ئەدەبی و بەراسپاردەی حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، لە نووسینگەی سلێمانی کٶبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو.