Skip to the content

هەواڵەکان

كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی لیژنه‌ی باڵای پاراسته‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو


 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی لیژنه‌ی باڵای پاراسته‌ سروشتییه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى كرد و پێشنیازه‌كان بۆ پێكهێنانی ستافی ئیداره‌ی هه‌ر پاراسته‌یه‌كی سروشتیی له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیران

قەدەغەكردنی بازرگانیكردن بە ئاژەڵ و باڵندەی كێوی گفتوگۆی له‌ باره‌یه‌وه‌ كرا

كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنامەی نێوده‌وڵه‌تیی (سایتس) كه‌ تایبەته‌ به‌  قەدەغەكردنی بازرگانیكردن بەو ئاژەڵ و باڵندە كێوییانه‌ی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره‌ به‌ڕێوه‌چوو

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ له‌گه‌ڵ كونسوڵی وڵاتی ژاپۆن چه‌ند بابه‌تێكی ژینگه‌ییان گفتوگۆ كرد

 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ پێشوازیی له‌ (ئاراكاوا میكیهیڕۆ)ی كونسوڵی وڵاتی ژاپۆن كرد و  له‌ڕووی وه‌به‌رهێنانی ژینگه‌ییه‌وه‌  سێ پێشنیازی دایه‌ كونسوڵی ژاپۆن 

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ سه‌ردانی وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێمی كوردستانی كرد

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وزه‌ نوێبووه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای به‌رز نرخاند و ده‌ستخۆشیی له‌و پڕۆژه‌ ژینگه‌دۆستانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌باش كرد كه‌ هه‌ندێكیان ته‌واوكراون و هه‌ندێكیشیان كاركردن تیایاندا به‌رده‌وامه‌