Skip to the content

هەواڵەکان

ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سێكته‌ری ئابووریی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا هەماهەنگی دەکەن

ئامانجی سەردانەکە تاووتوێی بارودۆخی ژینگە و دامودەزگاکانی پاراستنی ژینگە و پەیوەندیی وەزارەتەکان لەوبارەوە بوو.

ده‌سته‌ی ژینگه‌ و زانکۆی کوردستان بۆ دوو ساڵ پێکەوە کاری هاوبەش دەکەن

كۆبوونه‌وه‌كه‌ درێژه‌پێده‌ری چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی پێشوو بوو، بۆ واژۆكردنی ئه‌و یاداشتنامه‌ی لێكگه‌یشتنه‌ كه‌ به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه‌ ئاماده‌ كرابوو.

رێبەرێکی ژینگەیی بۆ قوتابیان و خوێندکاران چاپ دەکرێت

ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌ بریتیی بوو له‌باسی په‌روه‌رده‌ی ژینگه‌یی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانگه‌ی هۆشیاری و راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ژینگه‌ رێبه‌ری ژینگه‌یی ئاماده‌ كردووه‌و ده‌زگای رووانگه‌ش ئه‌ركی له‌چاپدانی له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ پێشوازیی له‌ شاندێكی مامۆستایانی ئاینیی كرد

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌پڕۆژه‌ی له‌بری سه‌وزكردن كرا، كه‌ فه‌رمانگه‌كانی ژینگه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیی كرد له‌نێوان ده‌سته‌ی ژینگه‌و نوێنه‌رانی به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌گۆڕانكاریی ئاووهه‌واوه‌

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ تیشكی خسته‌ سه‌ر پانۆڕامای كۆنگره‌و كۆنفڕانسه‌ ژینگه‌ییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌لوتكه‌ی زه‌وی ١٩٩٢ تا ئه‌مڕۆ ، هه‌روه‌ها باسی له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆنفڕانسی لایه‌نه‌كانیش كرد له‌به‌رلینی ئه‌ڵمانیاوه‌ ١٩٩٥ هه‌تا شرم الشیخ له‌میسر ٢٠٢٢

ده‌سته‌ی ژینگه‌ پێشوازی له ‌شاندی گرووپی پڕۆژه‌ ژینگه‌ییه‌كانی ئێرله‌ندا كرد

شاندی میوان پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به ‌ریسایكلینی ئاوی ئاوه‌ڕۆیان ئاماده‌ كردبوو، پاش تاووتوێكردنی وا به‌باش زانرا ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بكرێت به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و زانینی رادده‌ی سه‌ركه‌وتنی له ‌بواری كرده‌ییدا.

ده‌سته‌ی ژینگه‌ و تیمێكی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆی ژینگەییان کرد

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان باسی له‌كۆنگره‌ی گۆڕانكاری ئاووهه‌وا (كۆپ 27) كرد و تیشكیشیان خسته‌ سه‌ر میكانیزمه‌كانی كاراكردنی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌كه‌دا.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ پێشوازی له‌ راوێژكاری سیاسی و ئابووریی باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له‌ عێڕاق و شاندێكی یاوه‌ری كرد

باس له‌ هه‌نگاوه‌ كردارییه‌كانی هه‌ر وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌كی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا له‌ بواری جێبه‌جێكردنی به‌شێك له‌و ئه‌ركانه‌یان كه‌ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكدارییه‌ نیشتمانییه‌كاندا هاتوون.

ده‌سته‌ی ژینگه‌ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كردنی دوا فۆرمی دیدگای ٢٠٣٠ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌سته‌ی ژینگه‌، داوای كرد كه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكدارییه‌ نیشتمانییه‌كانی تایبه‌ت به‌ژینگه‌ بخرێته‌ نێو دیدگاكه‌وه‌.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ به‌شداری له‌ كۆنفڕانسی چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌دانی زانستییانه‌ی دیارده‌ی لافاو کرد

له‌كۆنفڕانسەكەدا باس لە چۆنیەتیی به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌دانی زانستییانه‌ی دیارده‌ی لافاو به‌ ڕه‌چاوكردنی هۆكاره‌ ژینگه‌ییه‌كان و  هۆكاره‌ مرۆییەکان و  چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێكهێنه‌ره‌كانی ژینگه‌دا کرا.