Skip to the content

هەواڵەکان

پرسی وشکەساڵی و بە بیابانبوون گفتوگۆی لەبارەوە کرا

پێویسته‌ وشكه‌ساڵیی و به‌ بیابانبوون له‌ هه‌ڕه‌شه‌وه‌ بگۆڕدرێت بۆ ده‌رفه‌ت ، چ به‌ هه‌وڵه‌كانی ناوخۆ بێت یان به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێشكه‌وتووی خاوه‌ن ئه‌زموون له‌م بواره‌دا

ده‌سته‌ی ژینگه‌ كار له‌و پڕۆژانه‌ ده‌كات كه‌ پێویستن و سوودی ژینگه‌ییان هه‌یه‌

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ پێشنیازی پێكهێنانی تیمێكی هاوبه‌شی كرد له‌ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ده‌سته‌ی ژینگه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ وه‌ك یه‌ك تیم ئه‌و پڕۆژانه‌ په‌سه‌ند بكه‌ن كه‌ده‌چنه‌ بواری وه‌به‌رهێنانی سه‌وز

ڕێنمایی ژمارە (٣) ی ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە سەربڕخانەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق ده‌رچوو

لەبەر ئەوەی گۆشت لە پێداویستییەكانی ڕۆژانەی هاووڵاتیانە ، پێویستە بە خاوێنی بگاتە دەستیان كە لە سەربڕخانەكانەوە ئامادە دەكرێت .

لە مەراسیمێکدا فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ کرایەوە

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ به‌ یاوه‌ریی پارێزگار و هه‌ردوو جێگرانی، ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ بوون 

كۆنترۆڵكردن و ڕێگه‌گرتن له‌ دیارده‌ی به‌ بیابانبوون تاوتوێ كرا

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی كۆماری چینی كرد و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسكردنی چۆنییه‌تی ڕێگه‌گرتن بوو له‌ دیارده‌ی به‌ بیابانبوون له‌ڕووانگه‌ی ئه‌زموونی چینه‌وه‌

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ و باڵیۆزی ژینگه‌ی به‌ریتانیا چه‌ند پرسێكی ژینگه‌ییان تاوتوێ كرد

باڵیۆزی ژینگه‌ی به‌ریتانیا, ده‌ستخۆشییان له‌ده‌سته‌ی ژینگه‌ كرد له‌جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ له‌به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكدارییه‌ نیشتمانییه‌كان (ئێن . دی . سی)دا هاتوون

كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی لیژنه‌ی باڵای پاراسته‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو


 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی لیژنه‌ی باڵای پاراسته‌ سروشتییه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى كرد و پێشنیازه‌كان بۆ پێكهێنانی ستافی ئیداره‌ی هه‌ر پاراسته‌یه‌كی سروشتیی له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیران

قەدەغەكردنی بازرگانیكردن بە ئاژەڵ و باڵندەی كێوی گفتوگۆی له‌ باره‌یه‌وه‌ كرا

كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنامەی نێوده‌وڵه‌تیی (سایتس) كه‌ تایبەته‌ به‌  قەدەغەكردنی بازرگانیكردن بەو ئاژەڵ و باڵندە كێوییانه‌ی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره‌ به‌ڕێوه‌چوو

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ له‌گه‌ڵ كونسوڵی وڵاتی ژاپۆن چه‌ند بابه‌تێكی ژینگه‌ییان گفتوگۆ كرد

 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ پێشوازیی له‌ (ئاراكاوا میكیهیڕۆ)ی كونسوڵی وڵاتی ژاپۆن كرد و  له‌ڕووی وه‌به‌رهێنانی ژینگه‌ییه‌وه‌  سێ پێشنیازی دایه‌ كونسوڵی ژاپۆن 

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ سه‌ردانی وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێمی كوردستانی كرد

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وزه‌ نوێبووه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای به‌رز نرخاند و ده‌ستخۆشیی له‌و پڕۆژه‌ ژینگه‌دۆستانه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌باش كرد كه‌ هه‌ندێكیان ته‌واوكراون و هه‌ندێكیشیان كاركردن تیایاندا به‌رده‌وامه‌