شاندێكی یەكێتی زانایانی ئاینی كوردستان سەردانی دەستەی ژینگە دەكات
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ لە 5ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020، شاندێكی یەكێتی زانایانی ئاینی كوردستان بەسەرۆكایەتی د.عەبدوڵڵا وەیسی سەرۆكی یەكێتی زانایان، سەردانی دەستەی پاراستن وچاككردنی ژینگەیان كرد ولەلایەن عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆكی دەستەی ژینگەوە پێشوازیان لێ كرا.
لەم دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هەردوولا كرایەوە سەبارەت بە خزمەتكردنی ژینگەی كوردستان.
دواتر رۆڵ و گرنگی پێگەی زانایان و مامۆستایانی ئاینی باس كرا لە خزمەتكردنی ژینگەو هۆشیاری ژینگەپارێزی لە نێو رای گشتی دا.
هاوكات باس لە چۆنیەتی و گرنگی پێدانی ئاین كرد لەخزمەتی ژینگەو ژینگەپارێزی .