دەستەی ژینگە : کردنەوەی بەشی ئەندازیاری ژینگەیی لەزانکۆکانی کوردستان بهگرنگ دەزانین
هەولێر ، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)- سێشهممه 13ی تشرینی یهكهم (ئۆكتۆبەر) ى 2020
لەدیدارێكی نێوان د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن وچاککردنی ژینگە باس لەگرنگی هەبوونی بەشی ئەندازیاری ژینگەیی لە زانکۆکانی کوردستان کرا.
سەرۆکی دەستەی ژینگە ڕایگەیاند ئەم پسپۆڕیە بەگرنگ دەزانین بۆ دەستەکەمان بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری زانستی لەفەرمانگەکانی ژینگەیی لەهەرێمی کوردستان، هاوشێوەی زانکۆکانی بەغداد و موسڵ کە لەئێستادا ئەو بەشە بوونی هەیە.
لەلایەکی دیكەشەوە باس لەهەمانگی و کاری پێکەویی لەنێوان زانکۆکان کە ڕۆڵی ئەکادیمی دەبینن لەگەڵ دەستەی ژینگە، بەمەبەستی خزمەتکردنی ژینگەی زانکۆکان و کاروچاڵاکی جۆراوجۆری پرسی ژینگە پارێزی، کە لەمڕۆدا ئەم پرسە بۆتە پرسێکی جیهانی و ساڵانە چەندین کۆنگرەو کۆنفرانس و رێکەوتنامەی بۆ ئەنجام دەدرێت.
لای خۆیەوە وەزیری خوێندنی باڵا ئامادەیی خۆی بۆ هەموو پشتگیری و هاوکاری هەماهەنگیەک دەربڕی کە خزمەت بەژینگەی کوردستان بکات، رایگەیاند گرنگیدان بەژینگە زۆر پێویست دەزانین و پێویستە هەموو سێکتەرەکان.