Skip to the content

دەستەی ژینگە و ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- دووشەمە ٢٦ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە و ب.ە یاوەری شاندێكی دەستە سەردانی ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستانیان كرد، لەلایەن د. سەردار یاسین سەرۆكی ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستانەوە پێشوازییان لێكرا.

لە كۆبوونەوەكەدا شاندی دەستەی ژینگە تیشكی خستە سەر رەوشی ژینگەی هەرێمی كوردستان و دوایین گۆرانكارییەكانیان تاوتوێكرد.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی دەستەی ژینگە تیشكی خستە سەر ئەو رێنماییانەی كە لەلایەن دەستەی ژینگەوە بۆ ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان نێردراون و تاوتوێی ناوەرۆكی رێنماییەكان و وردەكارییەكانیان باسی لێوەكرا و روون كرانەوە.


لەلایەن خۆشیانەوە ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان بەڵێنیاندا هاوكارو هەماهەنگ بن لەپەسەندكردنی ئەو رێنماییانە بەپێی ئاستی پێویستیان لەم قۆناغەی هەرێمی كوردستاندا.