دەرچووانی ژینگـــە دادهمهزرێن
![](/media/10963/dsc08968-1400222.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132941448780000000)
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd) - ئەمڕۆ دووشهممه ڕێكهوتی ٢٠٢٢/٤/١١ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ئەندازیار (عبدالرحمن صدیق) سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان، دەرفەتی هەلی كاری بۆ دەرچووانی بەشی ژینگە لە كۆلێژەكانی زانست و ئەندازیاری ڕاگەیاند كه وەكو چاودێری ژینگەیی لەسەر پڕۆژە گەورە و مامناوەندەكان لە كەرتی تایبەت دەست بەكار دەبن و، لە لایەن فەرمانگەی ژینگەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان میكانیزمی دامەزراندنیان بۆ دادەنرێت.