رێنمایی تایبەت بە رەخساندنی هەلی كار بۆ دەرچوانی ژینگە دەرکرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رەخساندنی هەلی كار بۆ دەرچوانی ژینگە.
لە رێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٢ تایبەت بە چاودێری ژینگەیی بۆ پڕۆژەكان، كە لە لەلاپەڕەكانی (١٩-٢٠-٢١)ی ژمارە (٢٨٠) رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، یەكێك لە ئامانجەكانی ئەو رێنماییە دۆزینەوەی هەلی كارە بۆ ئە و قوتابیانی دەرچووی بەشی ژینگەن.