سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه باسی له پڕۆسه‌ی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی ژینگه‌یی بۆ پڕۆژه‌كان كرد
![](/media/10845/277758417_354748116696974_4739785666272507190_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132937077160000000)
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- ڕێكه‌وتی 5/4/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌وا پڕۆسه‌ی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی ژینگه‌یی بۆ پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ژینگه‌وه ڕۆڵی فه‌رمانگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژینگه‌یی و ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ژینگه و هۆبه‌كانی هۆشیاری ژینگه‌یی له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان و هاندانیان بۆ پاراستنی ژینگه كه ساڵ له دوای ساڵ كاریگه‌ریی هۆشیاریی ژینگه‌یی به‌ره‌و هه‌ڵكشان و زیادبوونه، هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی كه‌میش بێت ڕۆڵی ڕێنماییه نوێیه‌كانی ده‌سته‌ی ژینگه‌شی خسته ڕوو له‌زیاتر كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رپێچییه‌كان هه‌ره‌وها ڕۆڵی ڕێكخراوه ژینگهییهكانیشی له پشتیوانییكردنی كاره‌كانی ده‌سته‌ی ژینگه به‌رز نرخاند .