سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه به‌شداریی كرد له بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی تەندروستی
![](/media/10904/278029713_356469333191519_3506163213921807053_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132939309480000000)
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه به‌شداریی كرد له بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی تەندروستی کە دەکەوێتە ڕێکەوتی 7ی 4 ی هه‌موو ساڵێك ، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی كرد له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سازی كرد .
له وته‌یه‌كدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی نێوان ژینگه و ته‌ندروستیی كرد كه هه‌موو پیسبوونێكی ژینگه و گۆڕانكارییه‌كی نه‌رێنی له ئاووهه‌وادا ده‌بنه هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی و زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستی مرۆڤ ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ژینگه‌ی پاك هێڵی یه‌كه‌می به‌رگرییه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی.