سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه به‌شداریی له سیمیناری ڕێكخراوی ئیكۆڤیتاڵ كرد
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه به‌شداریی له سیمیناری ڕێكخراوی ئیكۆڤیتاڵ كرد
ڕێكه‌وتی 4/4/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه ژینگه‌ی هه‌ولێر و سه‌رۆكی بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی هه‌ولێر و سه‌رۆكان و ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه و دهۆك و ڕاپه‌ڕین و سۆران و ژماره‌یه‌ك له ژینگه‌دۆستان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ، به مه‌به‌ستی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌ولێر به‌شداریی كرد له‌سیمینارێكدا كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ئیكۆڤیتاڵ به هاوكاریی پڕۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان به‌ڕێوه‌چوو له‌باره‌ی چۆنییه‌تی ڕزگاربوون له‌مادده پلاستییه‌كان.
له سیمیناره‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه باسی له بارودۆخی ژینگه‌ی جیهان به گشتیی و عێراق و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی كرد ، هه‌روه‌ها باسی له دوایین هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ كۆتاییهێنان به مادده پلاستیكییه‌كان و كیسه‌ی نایلۆن و ، باسی له لیژنه‌یه‌كی پێكهاتوو كرد له نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی ژینگه و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی بازرگانیی كه له ڕێكه‌وتی 15/3/2022 پێكهێنراوه بۆ دیراسه‌تكردنی هه‌نگاوه‌كانی به‌كارهێنانی كیسه‌ی كاغه‌ز له‌بری كیسه‌ی نایلۆن و ڕه‌هه‌نده یاسایی و ئابوورییه‌كانی.