Skip to the content

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی كرد

هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی كرد.
 ڕێكه‌وتی 11/4/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی دیوانی ده‌سته‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی ژینگه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكاندا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی كرد و ، له‌ کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی چەند بابەتێک کرا لەوانە
 ئاماده‌كاریی بۆ ڕێكخستنی میكانیزمی دابینكردنی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووانی به‌شی ژینگه‌ وه‌ك چاودێری ژینگه‌یی له‌و پڕۆژه‌ مامناوه‌ندیی و گه‌ورانه‌ی كه‌ ڕه‌زامه‌ندیی له‌ده‌سته‌ی ژینگه‌ وه‌رده‌گرن، هەروەها
 ئاماده‌كاریی بۆ ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی 16ی نیسانی هه‌موو ساڵێك، بابەتێکی دیکەی گفتوگۆکان بریتی بوو لەو خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ ده‌سته‌ی ژینگه‌ پێشكه‌شی هاووڵاتیانی ده‌كات وه‌ك به‌شێك له‌داواكارییه‌كانی دڵنیایی جۆریی.