Skip to the content

دەرچووانی ژینگـــە داده‌مه‌زرێن

هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd) - ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی  ٢٠٢٢/٤/١١ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ئەندازیار (عبدالرحمن صدیق) سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان، دەرفەتی هەلی كاری بۆ دەرچووانی بەشی ژینگە لە كۆلێژەكانی  زانست و ئەندازیاری ڕاگەیاند كه‌ وەكو چاودێری ژینگەیی لەسەر پڕۆژە گەورە و مامناوەندەكان لە كەرتی تایبەت دەست بەكار دەبن و، لە لایەن فەرمانگەی ژینگەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان میكانیزمی دامەزراندنیان بۆ دادەنرێت.