Skip to the content

ساڵانه‌ یادی ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- له‌ ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌ولێر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ و پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیی بوون، ڕێكه‌وتی 4/4/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ ژینگه‌ی هه‌ولێر و  سه‌رۆكی بۆردی ڕێكخراوه‌ ژینگه‌ییه‌كانی هه‌ولێر ، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌ولێریان ڕاگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌ بۆ له‌مه‌ودوا ساڵانه‌ له‌ ڕێكه‌وتی  4 ی نیساندا یادی بكرێته‌وه‌.
هه‌ر یه‌ك له‌سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ و پارێزگاری هه‌ولێر وته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد ، پاشان وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌كانیان دایه‌وه.