سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سه‌ردانی به‌شی زانسته‌كانی ژینگه‌ی كۆلێژی زانستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددینی كرد
![](/media/10909/277777113_355954069909712_4524081489124823307_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132939311660000000)
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه سه‌ردانی به‌شی زانسته‌كانی ژینگه‌ی كۆلێژی زانستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددینی كرد.
ڕێكه‌وتی 7/4/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌شی (زانسته‌كانی ژینگه)ی كۆلێژی (زانست)ی زانكۆی (سه‌ڵاحه‌ددین) ی كرد و ، له‌لایه‌ن ڕاگری كۆلێژ و جێگری ڕاگر و سه‌رۆكی به‌شی زانسته‌كانی ژینگه‌وه پێشوازیی لێكرا،
پاشان له سیمینارێكدا كه خوێندكارانی دوا قۆناغی به‌شی زانسته‌كانی ژینگه ئاماده‌ی بوون ، سه‌رۆكی ده‌سته باسی كاره‌كانی ده‌سته‌ی ژینگه و ، ڕێنمایی ژماره 1 ی ساڵی 2022 ی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی تایبه‌ت به دابینكردنی هه‌لی كار له كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ده‌رچووانی به‌شی زانسته‌كانی ژینگه كرد.
هه‌روه‌ها باس له ڕاهێنانی ده‌رچووانی ژینگه‌ش كرا له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی ژینگه‌ی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری شێوازی كاركردنی ژینگه‌یی بن له‌داهاتوودا.