سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشانگایه‌كی ژینگه‌یی كرده‌وه
![](/media/10820/277757564_354036996768086_3892896003968719456_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132936197870000000)
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- له ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌ولێر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشانگایه‌كی ژینگه‌یی كرده‌وه،
ڕێكه‌وتی 4/4/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسانی حكومی و ، سه‌رۆكی بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی هه‌ولێر و سه‌رۆكانی بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه و دهۆك و ڕاپه‌ڕین و سۆران و به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ، بۆ ڕاگه‌یاندنی ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌ولێر ، به‌شداریی كرد له‌كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی ژینگه‌یی كه له دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كان چه‌ندین تابلۆ و كاری ڕه‌نگینیان لێ دروستكرابوون.
سه‌رۆكی ده‌سته وێڕای دهستخۆشییكردن له‌خاتوو سۆلین سه‌عدی بۆ كاره نایابه‌كانی ، ده‌ستخۆشیی له مامۆستایان و قوتابیانی به‌شداربووش كرد كه به‌كاره ده‌ستییه ژینگهپارێزییهكانیان پێشانگاكه‌یان ڕازاندبۆوه.