Skip to the content

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ پێشوازیی له‌شاندێكی (پڕۆگرامی جیهانیی خۆراك) كرد

هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd) - سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ پێشوازیی له‌ شاندێكی (پڕۆگرامی جیهانیی خۆراك) كرد، رێكه‌وتی 6/4/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی كرد له‌ شاندێكی پڕۆگرامی جیهانیی خۆراك كه‌ پێكهاتبوون له‌ (ئامیت سنگ) پسپۆڕی ژینگه‌ و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش وهه‌وا و ، شاندی یاوه‌ری.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر دوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش وهه‌وا كاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌رامه‌ته‌ سروشتییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌یان و ، وه‌ك ده‌رئه‌نجامێكیش كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر بڕو جۆری خۆراك له‌جیهاندا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ په‌سه‌ند زانرا پڕۆگرامی جیهانیی خۆراك له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی هونه‌ریی ده‌سته‌ی ژینگه‌ هاوكاریی بكه‌ن له‌ بواری ئاماده‌كردنی توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش وهه‌وا و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خۆراك و ئاسایشی خۆراك.