لە هەولێر کیسەی كاغه‌ز له‌بری كیسه‌ی نایلۆن بەکار دەهێنرێت
![](/media/11091/0479ec99-d397-4b3c-8c03-ed50543d8ac6.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132944348100000000)
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 14/4/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی كرد له لیژنه‌ی تایبه‌ت به پڕۆژه‌ی به‌كارهێنانی كیسه‌ی كاغه‌ز له‌بری كیسه‌ی نایلۆن ، كه پێكهاتبوون له‌نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له لیژنه‌ی ته‌ندروستیی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان و ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ، وه‌زاره‌تی بازرگانیی و ، ده‌سته‌ی ژینگه و ، ڕێكخراوی ئیكۆ - ڤایتاڵی خاوه‌نی پڕۆژه به‌هاوكاری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و یه‌كێتی ئه‌ورووپا
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پاش وه‌رگرتنی ڕای ئاماده‌بووان و ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی پڕۆژه‌كه و سپۆنسه‌رانی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئه‌زموونیی بڕیاریان وایه له هه‌ولێر پیاده‌ی بكه‌ن ، بۆیه بڕیاردرا كه دوا كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای هه‌ولێر بێت بۆ واژۆكردنی و پێشكه‌شكردنی به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.