هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام چاندن له ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
![](/media/10828/277799817_354031653435287_1015182778142474362_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132936201390000000)
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- له ڕۆژی ژینگه‌ی هه‌ولێر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه و پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌ی هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام چاندن بوون.
ڕێكه‌وتی 4/4/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسانی حكومی و سه‌رۆكی بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی هه‌ولێر و
، سه‌رۆكانی بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی سلێمانی - هه‌ڵه‌بجه و دهۆك و ڕاپه‌ڕین و سۆران و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ، بۆ ڕاگه‌یاندنی ڕۆژی ژینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ، به‌شدارییان كرد له‌هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام چاندن له قوتابخانه‌ی فاخیر مێرگه‌سۆری له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی له بری سه‌وز كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای دارین ستیله‌وه نه‌مام و دره‌خته‌كان ئاماده كرابوون.