ده‌سته‌ی ژینگه رێكکه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پاراستنی كه‌له‌پووری فه‌رهه‌نگی و سرووشتی جێبەجێ دەکات
![](/media/14044/301227432_449484963889955_5663185384631399210_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133057547000000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە رێكه‌وتی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه به‌راییه‌كانی رێكکه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پاراستنی كه‌له‌پووری فه‌رهه‌نگی و سروشتیی تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌هایه‌كی به‌رز و ناوازه‌یان هەیە، پێشوازی له شاندێكی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق كرد.
ڕێكکه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پاراستنی كه‌له‌پووری فه‌رهه‌نگی و سرووشتی، له ساڵی ١٩٧٢ واژووی له‌سه‌ر كراوه و ڕێكخراوی یۆنسكۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات؛ عێراقیش له ساڵی ١٩٧٤ـەوە له ڕێکكهوتننامهكهدا ئەندامە. بەڵام تا ئه‌م ساته ته‌نیا شەش شوێنی فه‌رهه‌نگی و سروشتیی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی تێدا په‌سه‌ند كراوه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه و شاندی میوان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته و فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر كرد بۆ روونكردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه به‌راییه‌كان و ئه‌ركه‌كانی داهاتوو.
بڕیاریش وایه هه‌مان كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی ژینگە له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بکرێت.