ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازی له ڕاوێژکاری کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی ئاوەڕۆی هەولێر كرد
![](/media/13947/300214639_445937900911328_803777086.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133053272150000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە رێكه‌وتی ١٨ی ئابی ٢٠٢٢، عه‌بدولره‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی نووسینگه و فه‌رمانگه‌كانی دیوانی ده‌سته پێشوازییان له یاما مۆتۆ ڕاوێژكاری كۆمپانیای جێبه‌جێكاری قۆناغی یه‌كه‌می ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر كرد كه به‌یاوه‌ریی خاتوو ئه‌رخه‌وان سه‌ردانی ده‌سته‌ی ژینگه‌یان كردبوو، به‌مه‌به‌ستی ماڵئاواییكردن و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ژاپۆن.
هاوکات باس لەو هه‌ماهه‌نگییه کرا كه ده‌سته‌ی ژینگه له‌گه‌ڵ ستافی پڕۆژه‌كه‌یان ئه‌نجامی دابوو.
شایانی باسه پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر كه له‌لایه‌ن جایكای ژاپۆنییه‌وه پاڵپشتیی ده‌كرێت و به چه‌ند قۆناغێك ته‌واو ده‌كرێت، یه‌كێكه له پڕِۆژه ستراتیژییه‌كان له بواری چاره‌سه‌ركردنی ئاوهِڕۆی شار.