دەستەی ژینگە و کۆمپانیای گازپڕۆم جەختیان لە پاراستنی ژینگە کردەوە
هەولێر،هەرێمی كوردستان (gov.krd)- ڕۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی ١٧ی ئابی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له تیمێكی كۆمپانیای گازپڕۆم کرد كه له سنووری گه‌رمیاندا كاری ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌كات.
هۆكاری سه‌ردانه‌كه به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی نووسراوی ده‌سته‌ی ژینگه بوو كه بۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی ناردبوو؛ تیایدا ده‌سته‌ی ژینگه داوای كردووه كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاریی بواری ده‌رهێنانی نه‌وت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكاندا بکەن، بۆ پابه‌ندبوون به مه‌رج و رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان. كۆمپانیای ناوبراو به‌ڵێنی دا له‌نزیكترین ماوه‌دا په‌یوه‌ندی به فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بکات.
ڕاگرتنی هاوسەنگی لە نێوان وەبەرهێنانی وزە و پاراستنی ژینگە یەکێکە لە ئامانجەکانی حکوومەت و بۆ ئەو مەبەستەش دەستەی ژینگە هەوڵی خۆی لەگەڵ کۆمپانیاکانی وزەدا خستووەتەگەڕ.