سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه ثێشوازی له سه‌رۆكی ده‌زگای گشتیی كاروباری مین كرد
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- ڕۆژی یەکشەممە رێكه‌وتی ٧ی ئابی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵای ده‌زگای گشتیی كاروباری مین كرد كه پێكهاتبوون له جه‌بار مسته‌فا سه‌رۆكی ده‌زگا و به‌ڕێوه‌به‌رانی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌كانی ده‌زگا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ده‌سته‌ی ژینگه و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی ناو دیوانی ده‌سته ئاماده‌ی بوون، تیشك خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندی و هەماهەنگیی نێوان ده‌سته‌ی ژینگه و ده‌زگای مین.
هه‌ردوولاش بڕیاریان دا له داهاتوودا كاری پێكه‌وه‌یی زیاتر بکەن.
هه‌روه‌ها بڕیار درا ده‌زگای مین نوێنه‌ری له هه‌ر یه‌ك له‌ئه‌نجوومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه و لیژنه‌ی گۆڕانكاریی ئاووهه‌وا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم هەبێت.