سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه له خولێكی تایبه‌ت به مامۆستایانی ئاینی باسێكی ژینگه‌یی پێشكه‌ش كرد
هەولێر، هەرێمی كوردستان، عێراق (gov.krd)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه له خولێكی تایبه‌ت به مامۆستایانی ئاینی، باسێكی ژینگه‌یی پێشكه‌ش كرد بە مامۆستایان و پیاوانی ئاینی کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/٨/١، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له خولێكی په‌ره‌پێدانی تواناكانی تایبه‌ت به ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئاینیی سنووری كه‌ركوك و مه‌خموور کرد، كه له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان پێكهاتبوون.
سیمینارەکە به ناونیشانی "ژینگه وه‌ك فاكته‌رێك بۆ ئاشتی و پێكه‌وەژیانی جیاوازه‌كان" بوو.
له سیمیناره‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه ئاماژه‌ی به چه‌ند ته‌وه‌رەیەک كرد کە بە گشتی گوزارشت بوون لە هۆشیاریی ژینگەیی و گرنگیی پاراستنی ژینگە و پاراستنی ئایندەی مرۆڤایەتی و جیهان لەو ڕێگەیەوە.