Skip to the content

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ پێشوازی له‌ یامامۆتۆ ڕاوێژكاری كۆمپانیای جێبه‌جێكاری ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر كرد

هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (gov.krd)- ڕۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی ١٠ی ئابی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ یامامۆتۆ ڕاوێژكاری كۆمپانیای جێبه‌جێكاری قۆناغی یه‌كه‌می ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر کرد؛ كه‌ به‌ یاوه‌ریی دكتۆر عه‌لی خۆشناو سه‌رۆكی ئه‌نجوومە‌نی پارێزگای هه‌ولێر و خاتوو ئه‌رخه‌وان سه‌ردانی ده‌سته‌ی ژینگه‌یان كرد بۆ زانینی مه‌رج و رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كانی تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌كه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ری ده‌سته‌ و به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریی ژینگه‌یی و نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون، به‌ وردی باس له‌ خاڵه‌ پێویسته‌كانی سه‌ره‌تای پڕۆژه‌كه‌ كرا.

شایانی باسه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئاژانسی نێودەوڵەتیی یابان بۆ هاوکاریی نێودەوڵەتی (جایکا) پاڵپشتی ده‌كرێت و به‌ چه‌ند قۆناغێك ته‌واو ده‌كرێت و یه‌كێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ ستراتیژییه‌كان له‌ بواری چاره‌سه‌ركردنی ئاو و ئاوه‌ِڕۆی هەولێر.