شارەزایی بواری ژینگە دەبێتە بابەتێکی گرنگی خوێندنی پێشنوێژی و وتارخوێنی
![](/media/14211/302315322_453646910140427_7873743330075303725_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133063188430000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە رێكه‌وتی ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢، عه‌بدولره‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای بۆردی وەزارەتی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌ت كرد بۆ كردنه‌وه‌ی پەیمانگای ئەکادیمیی پێشنوێژ‌و وتارخوێنان و وەرگرتنی قوتابیان بۆ ئەمساڵی خوێندن؛ هه‌روه‌ها هیوای خواست كه كردنه‌وه‌ی په‌یمانگا ببێته مایه‌ی پەرەپێدانی بواری زانست و خوێندنی ئاینی به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو چه‌مكی ره‌سه‌نایه‌تی و هاوچه‌رخبوون و دانانی بابه‌ته ژینگهییهكانیش له پڕۆگرامی خوێندن و خوله زانستییه‌كاندا، به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاشناكردنى قوتابیانی په‌یمانگا به زانسته‌كانی سه‌رده‌م به‌گشتی و بواری ژینگه به‌تایبه‌تی.