Skip to the content

شارەزایی بواری ژینگە دەبێتە بابەتێکی گرنگی خوێندنی پێشنوێژی و وتارخوێنی

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە رێكه‌وتی ٢٩ی ئابی ٢٠٢٢، عه‌بدولره‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له‌ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای بۆردی وەزارەتی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی کرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ ده‌ستخۆشی له ‌وه‌زاره‌ت كرد بۆ كردنه‌وه‌ی پەیمانگای ئەکادیمیی پێشنوێژو وتارخوێنان و  وەرگرتنی قوتابیان بۆ ئەمساڵی خوێندن؛ هه‌روه‌ها هیوای خواست كه‌ كردنه‌وه‌ی په‌یمانگا ببێته‌ مایه‌ی پەرەپێدانی بواری زانست و خوێندنی ئاینی به ‌كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو چه‌مكی ره‌سه‌نایه‌تی و هاوچه‌رخبوون و دانانی بابه‌ته‌ ژینگه‌ییه‌كانیش له ‌پڕۆگرامی خوێندن و خوله‌ زانستییه‌كاندا، به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاشناكردنى قوتابیانی په‌یمانگا به‌ زانسته‌كانی سه‌رده‌م به‌گشتی و بواری ژینگه‌ به‌تایبه‌تی.