فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر و به‌شی زانست و ته‌ندرووستیی ژینگه یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كرد
هەولێر،هەرێمی كوردستان،عێراق (GOV.KRD)- فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر و به‌شی زانست و ته‌ندروستیی ژینگه یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كرد.
ڕۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی ٣ی ئابی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر و به‌شی زانست و ته‌ندرووستیی ژینگه‌ی كۆلێژی زانستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی له دیوانی ده‌سته کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو لایەن محەمەد عەزیز سه‌رۆكی به‌شی زانست و ته‌ندوروستیی ژینگه و دڵشاد حوسێن نەجیم به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنیان له نێوان هه‌ردوولادا واژۆ كرد كه ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌شتن
یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌شتن
له نێوان فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و به‌شی زانست و ته‌ندرووستیی ژینگه‌ی كۆلێژی زانستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین
به مه‌به‌ستی زیاتر لهیهکنزیککردنەوەی هه‌ردوو لایه‌نی تیۆری و كرداری له بواری ژینگه‌دا.
به‌شی زانست و ته‌ندرووستیی ژینگه‌ی كۆلێژی زانستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر رێككه‌وتن له‌سه‌ر واژۆكردنی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن كه ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه له‌خۆ ده‌گرێت:
به‌شی زانست و ته‌ندرووستیی ژینگه‌ی كۆلێژی زانستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین و فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر رێككه‌وتن له‌سه‌ر واژۆكردنی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن كه ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه له‌خۆ ده‌گرێت:
1- به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا به ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌لایه‌ن به‌شی زانست و ته‌ندرووستیی ژینگه له‌باره‌ی ئه‌و پرسه ژینگه‌ییانه‌ی كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێره‌وه به‌پێویست ده‌زانرێن و له توانای به‌شی زانست و ته‌ندرووستیی ژینگه‌ش دان.
2- هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوولا بۆ پێداچوونه‌وه به‌هه‌ندێك لایه‌نی پڕۆگرامی خوێندن له به‌شی زانست و ته‌ندرووستیی ژینگه كه هه‌ردوولا به‌پێویستی بزانن.
3- رێكخستنی خولی هاوینه له فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر بۆ قوتابیانی قۆناغی سێیه‌م بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌و بواره كردارییهی كه له ئاینده‌دا پێویستییان پێ ده‌بێت.
4- هه‌وڵدانی به‌شی زانست و ته‌ندرووستیی ژینگه بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ناونیشانانه بۆ قوتابیانی دوا قۆناغی به‌ش كه گرفتێكی ژینگه‌یی له سنووری پارێزگای هه‌ولێردا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌كرێت.
5- هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا بۆ كردنه‌وه خولی تایبه‌ت به‌و ده‌رچووانه‌ی به‌شی زانست و ته‌ندرووستیی ژینگه كه ئاره‌زووی كاركردنیان هه‌یه وه‌ك چاودێری ژینگه‌یی دابمه‌زرێن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت به ڕه‌چاوكردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان و ساڵی ده‌رچوونی قوتابیان.