ده‌سته‌ی ژینگه و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین هه‌ماهه‌نگیی ده‌كه‌ن بۆ كۆڕبه‌ندێك له‌باره‌ی وزه نوێبوهوهكانهوه
هەولێر-هەرێمی كوردستان - (gov.krd)- ده‌سته‌ی چاککردن و پاراستنی ژینگه و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین هه‌ماهه‌نگیی ده‌كه‌ن بۆ كۆڕبه‌ندێك له‌باره‌ی وزه نوێبوهوهكانهوه
رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاککردن و پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌شاندێكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كرد.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و كۆڕبه‌نده كرا كه زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌نیازه له چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ژینگه ئه‌نجامی بدات له باره‌ی رۆڵی وزه نوێبوه‌وه‌كان لە چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفت و ده‌رهاویشته‌كانی دیارده‌ی گۆڕانكاریی كه‌ش وهه‌وا.