سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی لهتیمێكی كۆمپانیای میزۆنهیچهر بی . ڤی هۆڵه‌ندیی كرد
![](/media/17156/318075239_527852886053162_197312964256197238_n.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133146602080000000)
هەولێر-هەرێمی كوردستان - (gov.krd)- رۆژی یەکشەممە رێكه‌وتی ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، پێشوازیی لهتیمێكی كۆمپانیای (میزۆنهیچهر بی . ڤی) هۆڵه‌ندیی كرد كه له‌بواری ژینگه‌پارێزیی و پیشه‌سازی خۆراك دا كار ده‌كه‌ن.
شاندی میوان داهێنراوێكی كۆمپانیای خسته ڕوو بۆ چاندنی نه‌مام به‌جۆرێك كه هه‌تا یه‌ك مانگی سه‌ره‌تا ته‌نها ١٥ لتر ئاوی پێویست ده‌بێت و ، گه‌شه‌كردنی ڕه‌گه‌كه‌شی زووتر به‌ره‌و خوار ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی خۆبه‌خۆ ئاوی پێویست په‌یدا بكات ، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ ده‌ستگرتن به‌سامانی ئاوه‌وه به‌تایبه‌ت له‌ناوچه وشكه‌كان و له‌سه‌رده‌می گۆڕانكاریی ئاووهه‌وادا