ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ژینگه چەند بابەتێک تاوتوێ دەکات
![](/media/9817/273268806_317453853759734_3495627099854001146_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132888158350000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێكه‌وتی 2022/2/7 به سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندازیار (عه‌بدولڕه‌حمان سدیق )سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ، ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی دیوانی ده‌سته‌ی ژینگه و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ژینگه به‌ڕێوه چوو بۆ باسكردن له به‌ره‌وپێشچوونی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی لیژنه‌ی پاراسته سروشتییه‌كان و كاراكردنی ئه‌نجوومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و هەروەها كردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.