ده‌سته‌ی ژینگه به‌شداریی وۆركشۆپی پڕۆژه‌ی هاندانی كاری كه‌ش و هه‌وای عێراقی كرد
![](/media/9948/273982897_321212853383834_3907994102309896630_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132892984160000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی رێكه‌وتی 2022/2/13 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و تیمێكی ده‌سته‌ی ژینگه له‌سه‌ر بانگهێشتی نوێنه‌ری به‌رنامه‌ی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌ئاماده‌بوونی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق به‌شداریی كرد.
له وۆڕكشۆپی پڕۆژه‌ی هاندانی كاری كه‌ش و هه‌وا له عێراق، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیاوه پاڵپشتیی ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی دووساڵ له‌نێوان 2022/1/4 هه‌تا 2024/3/31.
سه‌ره‌تای وۆركشۆپه‌كه بەوته‌ی هه‌ریه‌ك له بریکاری وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و دواتریش ورده‌كاریی پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان خرایه‌ڕوو، پاشان ده‌رگای گفتوگۆ كرایه‌وه بۆ خستنه‌ڕووی بۆچوونی ئاماده‌بووان.
بڕیارە له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ هه‌مان كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ژینگه و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووباره بكرێته‌وه.