سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له تیمێكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رێكه‌وتی 8/2/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له تیمێكی ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان تیشكیان خسته سه‌ر نه‌خشه‌ی ڕێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌رێمی كوردستان به گشتیی و ، له هه‌ر پارێزگایه‌كیش به تایبه‌تی ، كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمه‌وه ئاماده‌كراوه به‌سوود وه‌رگرتن له سیستم و میكانیزمی نوێ.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه وێڕای دهستخۆشییكردن له‌و كاره گرنگه ، پێشنیازی كرد كه هه‌مان نه‌خشه بدرێته وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و ، دواتر هه‌ر چوار لایه‌نی ده‌سته‌ی ئامار‌و ده‌سته‌ی ژینگه و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی دوا سه‌رنج و رای خۆیان له‌باره‌ی نه‌خشه‌ی رێژه‌ی سه‌وزاییه‌وه بخه‌نه‌ڕوو به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌سه‌ندكردنی.