سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له سه‌رۆكی لیژنه‌ی بڕیاری 33 ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد
![](/media/9990/273791011_322550866583366_4477987764012105475_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132894679800000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 15/2/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له سیراج بارزانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی بڕیاری 33 ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوایین هه‌نگاوه‌كانی لیژنه كرا له بواری ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ، هه‌ر له‌م بواره‌شدا هه‌نگاوه‌كانی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی به‌رز نرخاند له بواری چاكسازیی پهیكهرییدا.
له لای خۆشیه‌وه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه ده‌ستخۆشیی له سه‌رۆكی لیژنه‌ی بڕیاری 33 ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد له بواری ئه‌و چاكسازییه په‌یكه‌ریی و ئیدارییه‌ی كه له داهاتوودا ئاسه‌واره باشه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت.