سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له تیمێكی سه‌رپه‌رشتیاریی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێكه‌وتی 16/2/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له تیمێكی سه‌رپه‌رشتیاریی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێری كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته ئاماژه‌ی به ڕێنمایی ژماره 1 ی ساڵی 2021 ی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد كه باخچه‌ی ئاژه‌ڵان پێویسته به پێی ئه‌و ڕێنماییه نوێیه كار بكه‌ن و ، ته‌واوی خاڵه‌كانی نێو ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی (سایتس)یش جێبه‌جێ بكرێت كه عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه پابه‌ندبوونی خۆیان له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندووه.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه سه‌رپه‌رشتیارانی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر سوپاسی ده‌سته‌ی ژینگه‌یان كرد بۆ ئه‌و گیانی هاوكارییه‌ی كه نواندوویه‌تی و ، ئومێد وایه له داهاتوودا ببێته مایه‌ی كاركردنی پێكه‌وه‌یی به هه‌ستی به‌رپرسیارانه له نێوان دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیار درا كاره فه‌رمییه‌كانیان له ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێره‌وه ئاسان بكرێت.