سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له تیمێكی میدیایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رێكه‌وتی 16/2/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له تیمێكی میدیایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی تیمی میوانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریی ژینگه‌یی و ، ڕۆژی ژینگه‌ی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و ، بۆردی ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان و ، به‌ڵگه‌نامه‌ی پشكدارییه نیشتمانییه‌كان و ، كۆنفڕانسی ژینگه‌یی و ، ئه‌نجوومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه و ، ڕاده‌ی هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق.