سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له شاندێكی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له‌شاندێكی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق كرد
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له میكانیزمی نوێ كرا بۆ پشكنینی مادده تیشكاوه‌ره‌كان.
رێكه‌وتی 22/2/2022، ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له شاندێكی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق كرد كه‌پێكهاتبوون له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی خۆپاراستن له تیشك و، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕیی و دارایی وه‌زاره‌ت و ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی و ، به‌ڕێوه‌به‌ری سندووقی ژینگه‌ی وه‌زاره‌ت و ، ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پێشنیازی وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق كرا كه له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غداوه ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی ژینگه‌یان كردبوو سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به دانانی میكانیزمی نوێ له ده‌روازه‌كانه‌وه بۆ پشكنینی مادده تیشكاوه‌ره‌كان ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ دیراسه‌كردنی پێشنیازه‌كه به‌باش زانرا تا كاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.