سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی و به‌دواداچوون كرد
![](/media/9976/274083621_322557333249386_3183109459339508403_n-1400-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132894317140000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رێكه‌وتی 15/2/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له خه‌ندان ره‌مزی لێپرسراوی به‌شی سكاڵای ئه‌لیكترۆنی له فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی و به‌دواداچوونی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ڕۆڵی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی و به‌دواداچوون كرا له به‌یه‌كگه‌یاندنی وه‌زاره‌ته‌كان و ، كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفته‌كان و ئاسانكاریی له بواری نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان.
هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر ڕۆڵی به‌شی پلان له دیوانی ده‌سته‌ی ژینگه له گه‌یاندنی چاڵاكییه‌كانی ده‌سته به‌فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی و به‌دواداچوون.