شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاق سوپاس و پێزانینی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراقیان گه‌یانده سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٢/١٠ ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێڕاق كرد.
له میانی دیداره‌كه‌یاندا وێڕای تیشك خستنه سه‌ر زۆرێك له گرفته ژینگه‌ییه‌كان و ، هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی پشتئه‌ستوور به ته‌كنه‌لۆژیای نوێ و سه‌رده‌میانه ، شاندی میوان نامه‌ی سوپاس و پێزانینی دكتۆر جاسم ئه‌لفه‌لاحی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراقیان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه كرد له‌پای هه‌وڵ و كاره‌كانی له هاوئاهه‌نگیی ژینگه‌یی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق كه بوونه‌ته هۆكاری به‌دیهێنانی ده‌سكه‌وتی هاوبه‌ش له پێناوی ژینگه‌دا.