ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ژینگه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا
![](/media/9618/272741104_310156284489491_4714183646268789218_n-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132880340980000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ڕێكه‌وتی 26/1/2022 ئه‌ندازیار عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی ده‌سته و ، به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له‌پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی كرد،
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چەند تەوەرێکی جیاجیا گفتوگۆیان لە بارەوە کرا لەوانە میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی ژینگه‌یی پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ر وه‌رگیراو ، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریش ورده‌كارییه‌كانی بۆ جێبه‌جێكردن خسته ڕوو، هەروەها باسكردن له باشتر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی له‌بری سه‌وز به‌پێی بۆچوونی فه‌رمانگه‌كان و پێكهێنانی لیژنه‌ی پاراسته سروشتییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ، بۆ ده‌ستپێكردن به جێبه‌جێكردنی په‌یڕه‌وی تایبه‌ت به پێشنیازكردن و دیاریكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه مه‌رجه‌كانی بوون به پاراسته‌ی سروشتییان تێدایه.